بە هەزاران کەس لە گۆتیبورگ و ڤاخجۆ داگیرکەریان شەرمەزار کرد
بە هەزاران کەس لە شارەکانی گۆتیبورگ و ڤاخجۆی سوید ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
بە هەزاران کەس لە شارەکانی گۆتیبورگ و ڤاخجۆی سوید ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
گۆتیبورگ
کوردستانیان و ڕێکخستن و پارتەکانی سوید لە سەر بانگی 'پلاتفۆرمی بڕژێنە ناو شەقامەکان' لە گۆڕەپانی گۆتاپلاتسین دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکاندا ناوی ڕێکخستنە بەشدارەکان خوێندرایەوە و داگیرکەری شەرمەزار کرا و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بدات. هەروەها لە گۆڕەپانی گوستاف ئادۆلف ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. کەناڵەکانی دەوڵەتی سوید و ڕۆژنامەی گۆتیبورگ پۆستین بە شێوەیەکی فراوان ڕۆماڵی چالاکیەکانیان کرد.
ڤاخجۆ
بە سەدان کوردستانی و دۆستە سویدیەکانیان لە گۆڕەپانی شاری ڤاخجۆ کۆبوونەوە و هێرشی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرا، گۆشارەکانیان بۆ سەر تورکیا زیاد بکەن.
ف.ق