بە گوێره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی ساڵێكدا ٨٧٠ هەزار کەس گەڕاونه‌ته‌وه مووسڵ
نەتەوەیه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، پاش ئەوەی کە موسڵ لە دەستی داعش ڕزگار كرا، لە ماوه‌ی ساڵێكدا ٨٧٠ هەزار کەس گەڕاونه‌ته‌وه مووسڵ.
نەتەوەیه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، پاش ئەوەی کە موسڵ لە دەستی داعش ڕزگار كرا، لە ماوه‌ی ساڵێكدا ٨٧٠ هەزار کەس گەڕاونه‌ته‌وه مووسڵ.
مارتا روئه‌داس ڕێکخەری هاریكاریی مرۆیی عێراق كه سه‌ر به نەتەوەیه‌کگرتووەکانه ڕایگه‌یاند، پاش ئەوەی کە موسڵ لە دەستی داعش ڕزگار کرا، لە ماوه‌ی ساڵێكدا ٨٧٠ هه‌زار کەس گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ. هەروەها روئه‌داس ده‌ستنیشانی كرد، پاش ڕزگارکردنی مووسڵ له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بڕێكی زۆری كۆمه‌كمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
چەتەکانی داعش بە پشتیوانی ڕژێمی ئه‌نقه‌ره ساڵی ٢٠١٤ بەبێ شەڕ ته‌واوی مووسڵ‌یان داگیرکرد و كردیانه پایتەختی خۆیان. چەتەکان لەگەڵ داگیرکردنی مووسڵ، لە عێراق، سووریا، باشوور و رۆژئاوای کوردستان تاوانی دڕندانه‌یان ئەنجامدا. بە تایبەت پاش به‌رخۆدانی گەورەی کۆبانێ، بە به‌رخۆدانی به‌هاداری مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو بە هه‌نگاو هەموو ئەو ناوچانەی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون، له‌ده‌ستیان دان. داگیرکارییه‌كه‌ی مووسڵ تەمووزی ٢٠١٧ کۆتایی پێهات. دوای ئه‌وه‌ی داعش مووسڵی داگیر کرد نزیكه‌ی ملیۆنێک مرۆڤ ناچار بوون کە شارەکەیان جێبهێڵن. هەرچەنده شارەکە ڕزگاریش کرا، به‌ڵام به‌ته‌واوی کاول بووبوو. نەخۆشخانە، فێرگه و ناوەندی شارەکەش مینڕێژ كرابوون.
کاربەدەستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن: پاش داگیرکارییه‌كه، لە ساڵێكدا برینی ئازاره گه‌وره‌كان ساڕێژکران. روئه‌داس گوتی: لەم ساڵەدا رێکخراوه كۆمه‌كبه‌خشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاره‌كه هاریكاریی زۆریی مرۆییان پێشكه‌ش كردووه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش عێراق هێشتا پێویستی به هاریكاریی مرۆیی هه‌یه.
روئه‌داس لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، هه‌رچه‌نده ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان لە مووسڵ بوێری به ئێمه به‌خشی بێت، به‌ڵام لە عێراق هێشتا ٢ ملیۆن کەس بێ سه‌روشوێنن. ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە مووسڵ ڕووبه‌ڕووی زۆر زەحمەتی ده‌بنه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە هاریكارییه مرۆییه‌كانی ساڵێکی مووسڵ بڵاوکردەوە. بە گوێره‌ی ئەو ڕاپۆرتە وارگه بۆ ئه‌و كه‌سانه كراونه‌ته‌وه كه شاره‌كه‌ی خۆیان جێهێشتووه. بۆ ئەو كه‌سانه‌ی کە گەڕاونه‌ته‌وه نێو شارەکە، ناوه‌ندی هاریكاریی به‌په‌له كراونه‌ته‌وه، ٦٣٨ فێرگه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، خواردنی به‌په‌له دراوه به ٨٧ هه‌زار فێرخواز، ٥٣ ئامبولانس خراونه‌ته‌گه‌ڕ و ٢ نه‌خۆشخانه بونیاد نراون.
s.m