بەدلیسیەکان-ی پەندێک: لە دژی نادادپەروەری وستەم دەنگی ئێمە بۆهەدەپەیە

ئەندامانی کۆمەڵەی بەدلیسیەکان لە پەندیک دەستنیشانیان کرد کە ئەوان لە ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ دەنگی خۆیان دەدەن بە هەدەپە و وتیان "بەهیوای ڕزگاربوون لەم فشار وستەمە، ئێمە هەدەپەمان هەڵبژاردووە".

یەکێک لە شارەکانی کوردستان کە دەوڵەتی تورکیا زۆربەی دانیشتوانەکەی ناچار بە کۆچکردن کردووە شاری بەدلیسە. دانیشتوانی بەدلیس بەهۆی فشار و ستەمەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناچاربوون کۆچ بکەن. زۆربەشیان بەرەوئەستەنبوڵ کۆچیان کرد. لە ناوچەی پەندێک لە ئەستەنبوڵ بە هەزاران بەدلیسی دەژین. ساڵی ٢٠٠٧ کۆمەڵەی بەدلیسیەکان لە پەندیک دامەزرا. ئەندامانی کۆمەڵەی بەدلیسییەکان لە پەندیک، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ و بەشداریی خۆیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوان.

سەرۆکی کۆمەڵەی بەدلیسیەکان لە پەندیک حەیدەر چەتین دەستنیشانی کرد کە هەڵوێستی ئەوان ئاشکرایە و وتی "جەماوەری ئێمە، جەماوەرێکی کۆچبەرە. جەماوەرێکی مەغدورە. ئێمە بە هەمان جاریکی دیکە هەمان جۆش وتێکۆشانی هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران ، لەم هەڵبژاردنەشدا نیشان دەدەین. لەدژی ستەم و زۆرداریی لە تورکیا، وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی بێگومان دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان بدەین".

گوتیشی "ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەدلیسیەکان زۆر گرنگە. بەدلیس یەکێکە لە شارە هەرە ستەم لێکراوەکانی کوردستان. لەلایەنی ئابوریی و تەواوی لایەنەکانی تری ژیانەوە ستەمی لێکراوە. هاوشارەوانییەکانی دەستگیرکراون. ئێمە چاوەڕوانین کە بەدلیس لەم هەڵبژاردنەدا هەنگاوێکی گرنگ بنێت".

دەستیان بەسەر هەموو شتێکی ئێمەدا گرت

ئەندامی کۆمەڵەی بەدلیسیان لە ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ نەسرین کۆچی گیت ئاماژەی بەوە کرد کە بۆئەوەی کە ئاشتی بێتە ئاراوە و چیتر خوێن نەڕژێت و دایکی چاوبە فرمسێک نەبینین، دەبێت دەنگ بە هەدەپە بدەین و گوتیشی "بێگومان ئێمەش دەنگی خۆمان دەدەینە هەدەپە. بۆئەوەی زیندانیان ئازاد بکرێن، بۆئەوەی بتوانین وەک مرۆڤ بژین، دەنگی ئێمە بۆ هەدەپەیە. هەمیشە خوێن دەڕژن و مرۆڤەکان دەستگیر دەکەن، قەیومە بەزۆرسەپێندراوەکان دەخەنە شوێنی شارەوانەکانمان، هاوشارەوانەکانیان دەستگیرکردین. دەستیان گرتووە بەسەر هەموو شتێکماندا. ئێستا ئێمە لە زیندانێکی سەرئاوەڵادا دەژین. بۆئەوەی کۆتایی بەم ژیانە بێنین لەم زیندانە سەرئاوەڵایەدا، پێویستە دەنگی خۆمان بدەینە هەدەپە. باگەوازی هەموو کەسێکیش دەکەم کە دەنگی خۆی بداتە هەدەپە".

ئەمجارە ئاکەپە ناتوانێت بەدلیس بخڵەتێنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی بەدلیسییان لە ناوچەی پەندێکی ئەستەنبوڵ کەیوان و نوران ئاڵتینتاش جەختیان لەوە کردەوە کە نەک تەنها دەنگی خۆیان دەدەن بە هەدەپە، بەڵکو کاریش دەکەن بۆ سەرکەوتنی هەدەپە.

مەحمود تونجەلیش گوتی "ئاکەپە تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک خزمەتی نەکردووە. بەپێچەوانەوە زۆر شتی لەئێمە سەندۆتەوە. بۆ دیموکراسی، ئاشتیی، مافەکانی مرۆڤ، ژن، منداڵ و ئازادیی ئێمە دەڵێین هەدەپە. فەتحوڵا هەق ڕۆشت، یەکێکی تر دێت. فەتحوڵاکان لەم وڵاتە کۆتاییان نایەت. لەناو ئاکەپەدا بەهیچ شیوەیەک کۆتایی بەمە نایەت. لەبەرئەوەی ئەویش بۆخۆی لەوانە. تائێستا بە کارتی ئایین لە بەدلیسیان کاریان کردووە، بەڵام ئیتر لەمەولا بەدلیس بەوان ناخەڵەتێت".

ئێمە چیتر بیرکردنەوەی ئاکەپە قەبوڵ ناکەین

عادیلە ئاوراز دەستنیشانی کرد کە لەم وڵاتەدا حزبێکی ڕاست و دروست کە هەبێت، هەدەپەیە و وتی "من دەنگی خۆم دەدەمە هەدەپە. لەبەرئەوەی من خۆم لە هەدەپەدا دەبینمەوە. تاکە حزبێکی سیاسیی کە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لەناودا هەیە، بێگومان هەدەپەیە، بێگومان دەمیرتاشە. دەبێت عەرەب، تورک و هەموو گەلانی دیکەش بەرەو ناو هەدەپە بەڕێبکەون و بێنە ناو هەدەپەوە".

سەعیدە قاچار دەستنیشانی کرد کە بۆ ڕزگاربوون لە فشارەکانی ئاکەپە، ئەوان دەنگی خۆیان دەدەن بە هەدەپە و وتیشی "ئەو دینەی کە ئاکەپە پێشکەشی دەکات، دین نیە. ئێمە بیرکردنەوەی ئەوان چیتر قەبوڵ ناکەین. ئێمە موسوڵمانین، بەڵام دینێکی وەها قەبوڵ ناکەین. بەڕێگەی تر مرۆڤەکان چەواشە دەکەن. بەهیوای ڕزگاربوون لەم فشار و ستەمانە، ئێمە هەدەپەمان هەڵبژارد".

ک-ش