بەرخودێری رۆژووی مردن جەنگیز: ببنە دەنگمان

ئەرۆل جەنگیز یەکێکە لە بەرخۆدێرانی رۆژووی مردن و رایگەیاند، چی دەبێت با ببێت، ئێمە لە چالاکی خۆمان بەردەوام دەبین و بانگەوازێکیشی بڵاوکردەوە.

ئەرۆڵ جەنگیز یەکێک لەو چالاکوانانە کە لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١ی ئاداری ٢٠١٩ /١٠ی رەشەمە دەستی بە مانگرتنی بێسنوور کرد لە ٣٠ نیسانی ٢٠١٩ /١٠ی بانەمەڕ چالاکیی خۆی گۆڕی بۆ رۆژووی مردن. ئەرۆل جەنگیز ٧ ساڵە لە گرتووخانەی ئەمنیى ئاست بەرزی وان دا زیندانیکراوە. لەو زیندانەدا ئەمنییە ئاست بەرزەدا ٥٠ رۆژ لە ژووری تاکەکەسیشدا رایانگرتبوو.

سەعادەت جەنگیز برا گەورەی ئەرۆڵ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەردانی براکەی کردووە و وتی: "پێم وت 'تۆ ناتوانیت بەپێوە بوەستیت، زۆر لاواز بوویت'. پێی وتم، دۆخی باشە و هەوڵی دا ورەم بداتێ. رایگەیاند، هەتا گۆشەگیریی بەردەوام دەبێت، دەرەئەنجامەکەی هەرچییەک دەبێت گرنگ نییە، لە چالاکی خۆی بەردەوام دەبێت. داواشی کرد، خەڵک لە دەرەوە بێدەنگ نەبن".

"دەستێوەردان قبوڵ ناکەین"

سەعادەت جەنگیز ئاماژەی بەوەکرد، شتێک بەناوی دادگەریی لە وڵاتدا نەماوە و وتی: "زۆربەی ئەو کەسانەی لە تورکیا گیراون بێتاوانن، تاکە شتێک کە دەمانەوێت دادگەری و کۆتاییپێهێنانە بە گۆشەگیری. با خوشک و براکانمان، رۆڵەکانمان، دایکانمان نەمرن. بێ ئەوەی شتێک بەسەر کەسێدا بێت پێویستە پێکەوە بەرخۆدان گەورە بکەین. هەموو ئەوانەی بەشداری ئەو بەرخۆدانەیان کردووە، کە بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکردووە کەسانی هێژان و نابێت بهێڵین شتێکیان بەسەر بێت".

پارێزەرەکەی ئەرۆل جەنگیز چووە بۆ سەردانى ئەرۆڵ و بینیویەتی و بە کەسوکارەکەی وتووە، دۆخی چالاکانی مانگرتوو باش نییە و ناتوانن لەناو پێخەفەکانیان بێنە دەرەوە. پارێزەرەکەی ئاشکراشی کردووە، بەڕێوەبەری گرتووخانەکەشی بینیوە و لێی پرسیوە بەرانبەر ئەو دۆخە قورسە چی دەکەن؟ بەڕێوەبەری گرتووخانەکەش پێی وتووە، 'ئەمبۆلانس لەبەر دەرگا هەیە'، بەڵام بەرخۆدێرەکان دەڵێن، "ئەو دەستێوەردانە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن".

ر.م