بەرخۆدانی ستراسبۆرگ ١٥١ ڕۆژی تێپه‌ڕاند
بەرخۆدانی ١٤ چالاکی کورد كه لە شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا دژبه گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگرتنی بێسنووردان، ١٥١ ڕۆژی پڕكرده‌وه.
بەرخۆدانی ١٤ چالاکی کورد كه لە شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا دژبه گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگرتنی بێسنووردان، ١٥١ ڕۆژی پڕكرده‌وه.
بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگایەتیی هاوسەرۆکی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (کەجەدە) لەیلا گیوڤەن دەستی پێکردووه، بە بەشداری هەزاران زیندانی لە زیندانه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ٣٠ زیندانیی سیاسی له ڕۆژووی مردندان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگرتنی بێسنووری ١٤ چالاكی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ١٥١ ڕۆژه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رده‌وامه.
سه‌ردانی کوردستانییان و دۆستانیان كه لە ئەورووپا دەژین بۆ لای مانگرتوانی ستراسبۆرگ بەردەوامە. هاوسەرۆکی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دیموكراتیی فه‌ڕه‌نسا (CKD-F) لوقمان کانار سه‌ردانی چالاكانی كرد.
بانگی خاوەنداره‌تی لە مانگرتوان
کانار لە میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕایگەیاند، وره و جۆشوخرۆشی مانگرتوان زۆر بەرزە و وره‌مان لە چالاكانی مانگرتوو وەرگرتووە. کەنار بانگی لە کوردانی فه‌ڕه‌نسا و دیاسپۆرا کرد و گوتی، «ئێمە بە قۆناغێكی زۆر و زەحمەتدا تێده‌په‌ڕین. بە تایبەتی بانگی کوردانی فه‌ڕه‌نسا و دیاسپۆرا دەکەم كه نابێ هیچ كوردێك له ماڵه‌كه‌ی دا‌نیشێت. پێویسته پشتگیری له به‌رخۆدانی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن بکەن. ئه‌م به‌رخۆدانه ته‌نیا بە خاوەنداره‌تی كردنی گه‌له‌كه‌مان ده‌گاته سه‌ركه‌وتن.»
ناوبراو سەرنجی خستە سەر چالاکییه‌كانی هه‌موو ڕۆژانی چوارشەممە کە لە بڕۆكسل-ی پایتەختی بەلجیکا و شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا بەڕێوه‌ده‌چن. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته گه‌ل بەشێوه‌یه‌كی كارا بەشداری لەو چالاكییانه‌دا بکەن.
s.m