بەرهەمەکانی گەلی ئەرمەن یەک لە دوای یەک لەناودەبرێن

دێری مێژوویی تاشهۆرن لە مەلەتێ، بەهۆی خەمسارییەوە لەبەردەم ڕووخاندایە، دێرەکە بوەتە شوێنی ئەوکەسانەی کە مادە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنن. هەروها لەلایەن دزانی شوێنەوارەوە تاڵان کراوە.

دێری مێژوویی تاشهۆرن (سورپ یەڕۆ توتیون) لە گەڕەکی چاوشئۆغڵووی مەلەتێ کە هرانت دینک تێیدا گەورە بوو. بەهۆی ئەوەی کاری رێستۆرانتەکەی ساڵی ٢٠١٢ بە نیوەچڵی مایەوە، دیرەکە خەریکە دەڕووخێت. مەزندە دەکرێت کە دێرەکە لە نیوە دووەمی سەدەی هەژدەیەم درووست کرابێت.

ئەم دێرە لەنێوان شارەوانی شاری مەلەتێ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بینافرۆشاندا دابەش کراوە، پێنج ساڵ لەمەوبەر کاری رێستۆرانتێک دەستپێکرد، چوارچێوەکەی هێشتا لە بەردەم بینا مێژوویەکەدا لە شوێنی خۆیەتی. بەهۆی خەمسارییەوە دێرەکە بوەتە وێرانە و خەریکە دەڕووخێت.

هەتا ساڵانی ١٩٧٠ چەندین بنەماڵەی ئەرمەنی لەو ناوچەیە بوون، بەهۆی هێرشەکانی ئەوسەردەمە و کودەتای ١٩٨٠ ئەو بنەماڵانەی کە مابوون ناچار بە کۆچکردن کران. چەند ساڵێک لەمەوبەرگومەزە خۆڵییەکەی دێرەکە رووخا. ئەو رێستۆرانتەی کە ٥ ساڵ لەمەوبەر دەستپێکرد گەلی ئەرمەن و دانیشتوانی گەڕەکەکەی خۆشحاڵ کردبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دانیشتوانی گەڕەکەکە رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو پارەیە نەدراوە بەو کۆمپانیای کە رێستۆرانتەکە دروست دەکات، کۆمپانیاکە وازی لە کارەکەی هێنا. خەڵک دەڵێت کە بەهۆی خەمساردییەوە دێرەکە خەریکە دەڕووخێت، گومەزە خۆڵینیەکەی رووخاوە و بەم دوواییانەش کراوەتە ئامانجی دزانی شوێنەوار. هەروەها ئەوانەی مادەهۆشبەرەکان بەکاردەهێنن لەدێرەکە نیشتەجێ بوون. ئەو دێرە مێژووییە لەلایەن دزانی شوێنەوارەوە تاڵان کراوە.

ک-ش