بەشتاش: هەدەپە لەسەر پێیە

مەڕال دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە بە هێرشی سەر پارتەکەیان دەیانەوێت ، کۆتاییان پێبهێنن و نەگەن بە ئاواتیان، بەڵام هەدەپە لەسەر پێیە.

مەڕال دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە وتی، "ئامانجی سەرەکی ئاکەپە ئەوەیە، هەدەپە بێ فەرمی دابخەن، دەیانەوێت بیخەنە دۆخێکەوە کە نەتوانێت کار بکات."

بەشتاش بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە بە قەیومەکان، دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران دەیەوێت هەدەپە بتوێنێتەوە و لەناوی ببات و کاتێک ئەوەش دەکات گوێ لە هیچ ڕەگەز، پێوانەیەک نادات و وتی، "هەموو بەیانیەک بە هەواڵی دەستگیرکردن خەبەرمان دەبێتەوە، دەسەڵات لەم ئامانجەی سەرناکەوێت. لە ٢٠١٥ەوە هێرشی بەم جورە بەرامبەرمان بەردەوامن ، بەڵام ئێمە لە سەر پێین، هەموو هەڵبژاردنەکان بەهێز دەبین.

نیشانەی تێکچوونی ئاکەپەیە

بەشتاش وتیشی، "ئەم دۆخە نیشانەی هەنگاونەهاویشتن و تێکچوونی ئاکەپەیە. بە تێکبردنی هەدەپە دەیانەوێت بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. بەشتاش ئاماژەی بەوەشدا ستراتیژی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیدا گورزێکی گەورەی لە ئاکەپەدا و هەرچەندە ئاکەپە لە گەڵ هاوبەشەکەی لەسەر دەسەڵات ببینرێن بەڵام لە دۆخی حکومەتێکی بێهێزدایە. بەهۆی تێکچوونی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا، ئاکەپە لە ٢٣ی حوزەیراندا هێرشی بەرامبەر ئەوان دەستپێکرد.

ناتوانن کریمینالیزەمان بکەن

بەشتاش ئاماژەی بە سیاسەتی هەوڵدانی کریمینالیزەکردنی هەدەپە و وتی، "هەرچەندە لە بەرنامە تەلەڤزیۆنیەکاندا هەموو ڕۆژێک موناقەشە لە سەر پارتەکەمان و جەماوەرەکەمان دەکرێت و سیاسەتمەدارەکانمان دەستگیر دەکەن، بەڵام  ناتوانین کریمینلەمان بکەن، هەدەپە لەسەر پێیە، ڕیکۆردی سەدەی ٢١ی شکاند. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەم هەڵوێستە تێکبشکێنێت.

بەشتاش لە کۆتاتی قسەکانیدا وتیشی، "ناتوانن وڵات بەڕێوەببەن و ئیفلاسیان کردووە، ئۆپۆزسیۆن لە ئێستادا توانیویەتی %٥٠-٦٠ تێپەڕێنێت و کە دەبینن ئەم هەڵوێست و ئیرادەیە چەند گەورەیە، لە ڕێگەی زوڵم و زۆرەوە دەیانەوێت ترس بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئیتر کەس ناترسێت، زیاتر بوێر دەبن و بەرخۆدان بڵاودەبێتەوە. بەو هۆیەوە پێویستە ڕووبەڕوویان ببینەوە و هەوڵی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت.

ف.ق