بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سوید پشتگیری لەیلاگیوڤەن دەکەن

بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سوید بەشدارییان لە کەمپەینی یەکێتی ژنانی سارا کرد کە بۆ پشتیوانی لە لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە دەستیپێکردووە وداوایان کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بهێنرێت.

دانییەل ڕێازت ئەندام پارلمان لەسەرپشکی پارتی چەپ، دانییەل برەنمارئەندامی مەجلیسی شارەوانی گوتەبورگ وئیلێناکارلستروم سەرۆکی پارتی چەپ لەهەرێمی ستوکهۆڵم لە پەیامگەلێکی ڤیدیۆییدا لەسەردۆخی لەیلاگیوڤەن، هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.

دانییەل برەنمارئەوەی خستەڕوو، لەتورکیا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت وناڕازییەکان وکوردان دەستگیردەکرێن. برەنماروتی، " ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین کە داواکارییەکەی لەیلاگیوڤەن وبەندکراوەکان ببەینە ناوکۆنسەی ئەورووپا و ڕێکخراوەکانی تر و بیکەینە ڕۆژەڤی سەرەکی."

دانییەل ڕێازات ئەندامی پەڕلمانی پارتی چەپ وتی، لەیلاگیوڤەن بەهۆی ئەوەی کە لەهەمبەرداگیرکەری وەستاوەتەوە دەستگیرکراوە و بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگری ئیدانەکردنی ئەردۆغانی دیکتاتۆر، دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

ڕێازات وتی، ئەوان وپارتەکەیان هەتا کۆتایی پشتیوانی لە تێکۆشانی لەیلاگیوڤەن دەکەن.

سەرۆکی پارتی چەپ-ی هەرێمی ستوکهۆڵم ئێلێنا کارلستروم باسی لەوەکرد کە، گیوڤەن وەک پارلمانتارێک داوای دیموکراسی ، مافی مرۆڤ ویەکسانی دەکات وتی، ئەوان پشتیوانی لەتێکۆشانەکەی لەیلاگیوڤەن بکەن.

ک-ش