بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری: ئاستانا نوێنەرایەتی گەلانی سوریا ناکات

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئاستانا نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی سوریا ناکات و پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری پرۆژەیەکە کە ئامانجی یەکێتی سوریایە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ١٤مین خولی کۆبوونەوەی ئاستانا بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەبارەی کۆبوونەوەی ئاستانە بەم شێوەیەیە:

"لە ناو ئاڵۆزی داگیرکەریی سوریا و چارەسەرنەکردنیدا، بە پێی میکانیزمی خزمەتکردنی گەلی سوریا و بۆچوونەکانیدا لە ١١ و ١٢ کانونی یەکەمدا کۆبوونەوەی خولی ١٤ی ئاستانا بە بەشاداری ڕووسیا، تورکیا، ئێران و حکومەتی سوریا و شانۆگەری بە حساب ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیپێکرد.

هەروەها وەکۆ ئەنجامەکانی پێشوو وەک ڕۆژێک لە ئاستانا، ڕۆژێک لە جنێڤ و ڕۆژێک لە سوچی، لە خزمەتی گەلانی سوریادا نەبوو. هەروەها گفتوگۆکان لەبارەی دوورخستنەوەی هەرەشە ڕاستەقینەکانی سەر گەلان سوریا پێکنەهات و لە خزمەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و تیرۆریستاندا بوو. لە هەمان کاتدا هێشتا دوژمنایەتی سوریەکان و خەباتیان بۆ خوڵقاندنی چارەسەری نەتەوەیی سوریا دەکرێت. هەروەها ئەم کۆبوونەوەیە لەدژی بەرخۆدانی گەلەکەمان لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و تیرۆریستانە.

ئەگەر لە ڕاستیدا خەبات بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە هەر کۆبوونەوە و کۆنگرەیەکدا بکرایا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پراکتیکی پشتگیری لە خەباتی یەکێتی سوریا و گەلەکەی دەکرد و کردوویەتی. بەرێوەبەرایەتیەکەمان هەموو کاتێک بۆ ئەنجامدانی نزیکبوونەوە و دیالۆگی نێوان لایەنەکانی سوریا بە بەرپرسیاریی نەتەوەی لە کانگای پاراستنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەیی خۆی نیشانداوە.

ئێمە گەلەکەمان پشتراست دەکەینەوە کە هەموو کۆبوونەوەکان بۆ بەرژەوەندی ئترادەی سوریەکان نەبووە و هیچ بەرهەمێکیان نابێت. هەموو بانگەشە و راگەیەنراوەکان لەبارەی بەرپرسیاریان بەرامبەر مافی سوریەکان درۆن و ئێمە ڕەتیدەکەیەنەوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری پرۆژەیەکی سوریە بۆ ئامانجی مافەکانی گەل و یەکێتی سوریایە.

بە هەبوونی دەوڵەتی تورک لە ناو کۆبوونەوەکاندا کە لەدژی گەلەکەمان لە هەموو ئەو هەرێمانەی داگیرکراون کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، هیچ واتا و ڕەوایەتیەکی کۆبوونەوەکە نییە. بەو هۆیەوە داوا لە ڕوسیا دەکەین کە سپۆنسەری کۆبوونەوەی ئاستانایە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان ئەرێنی ببن و کۆبوونەوەکان لەسەر بناغەی سیاسی و نەتەوەیی نەبن، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بە ملیۆنان کەس بکات و لە ڕێگەی هەزاران کەس کە گیانیان لەدەستدا یەکێتی سوریا و گەلەکەی دروست ببێت.

لە کۆتاییدا دەڵێین، خەبات و قاڕەمانێتی ئێمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئارامی و بەرەوپێشەوەبردنی چارەسەری دیموکراتیانەیە و هەوڵەکانی ڕەشکردنی تێکۆشانیش پارچەکردنە و بە تەنها خزمەتی تورک و پڕۆژەکانی بۆ پاکتاوی نەژادی و سەپاندنی پڕۆژەی ئیخوان دەکات. هەروەها قبوڵکردن و زیندووکردنەوەی پەیمانی ئەدەنە بە هەموو شەرتەکانیەوە کە لە گەڵ ڕاستی ئەم سەردەمە ناگونجێت و بەشداریکردنی رووسیا و حکومەتی سوریا لەم پێشنیازەدا بە تەنها خزمەتی تورکیا دەکات. پێویست بوو سنورێک بۆ کردەوە داگیرکەریەکان لە سوریا دابنرێت، نەک بەشداری لە پلانی تورکیا بکرێت. بە پێی ئەو خاڵانەی کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئاستانادا ڕاگەیەندرا، تەنها ئاڵۆزیەکانی سوریا قوڵتر دەبنەوە."

ف.ق