بەڕێوەبەرێکی دیکەی هەدەپە زیندانی کرا

دوای ئەوەی لە شاری روحا ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد دەستگیر کران، بڕیاری گرتن بۆ ئیسحاق گوندوز بەڕێوەبەری هەدەپەی ناوچەی وێران شەهر دەرکرا.

٨ی تەموز لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە شاری روحا، هەر یەک لە بەکر کاراگەنچیلی ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیمۆکراتی هەرێمەکان(دەبەپە)، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی ناوچەی وێران شەهری هەدەپە، ئیسحاق گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەی وێران شەهری هەدەپە و هاوکات ڤەدات گولەر بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنن" دەستگیر کران و دوای کۆتاییهاتنی کاروباری ئەمنی لە بنکەی ئاسایش رەوانەی دادگای روحا کران.

دوای وەرگرتنی وتەکانیان، هەر یەک لە بەکر کاراگەچیلی، خدر ئۆکتای و ڤەدات گولەر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئیسحاق گوندوز دەرکرا.

ز.ش