تاوەکو دێت لیرەى تورکی بێ بەها دەبێت

دۆلار لە بەرامبەر لیرەى تورکیدا لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەدا ژمارەیەکى ترى پێوانەیەى تۆمارکرد. لیرەى تورک لە مێژووى خۆیدا لە بێ بەهاترین کاتیدایە و دۆلاریش لە بەرزترین ئاستدایە لە بەرامبەر لیرەی تورکیدا.

رۆژی هەینى دۆلار بەرامبەر بە لیرەى تورک ژمارەیەکى پێوانەیى تۆمارکرد و گەیشتە ٥.١١ و دواى بڵاوکردنەوەى راپۆرتى  مانگى تەمووز لەبارەى هەڵواسان لە تورکیا، بەهای لیرە کەمێک بەرزبوویەوە.

بەڵام ئەمڕۆ بۆ جارێکیتر بەهای دۆلار لە بەرامبەر لیرەدا بەرزبوویەوە و هەر دۆلارێک بوو بە ٥.١١٦٧ لیرەى تورکی. لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لیرەى تورکی بە رێژەى سەدا ٢٥ بەهاکەى لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزیوە.

ر.م