تاڤگەیەکى هەزاران ساڵە بەهۆی بەنداوێکەوە وشککرا

تاڤگەى سان رافایل بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک لە وڵاتی ئیکوادۆر لە ئەمریکای لاتین وشکی کرد. ئەو تاڤگەیە گەورەترین تاڤگەى ئیکوادۆرە و هەزاران ساڵ تەمەنی هەبوو.

تاڤگەى سان رافایل لە وڵاتی ئیکوادۆر بەرزیکەى ١٥٠ مەتر بوو و هەزاران ساڵیش تەمەنی بوو و ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانیان دەکرد، بەڵام ئەو تاڤگە گرنگ و دێرین و سەرنجڕاکێشە بەهۆی دروستکردنی بەنداوێکەوە وشککرا.

بەنداوێک لەسەر رووباری کۆکا بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا دروستکراوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە سەرچاوەی ئاوی تاڤگەی سان رافایل وشک بکات و ئەو تاڤگە دێرینەش نەمێنێت.

ئەمیلیۆ کۆکۆ بەڕێوەبەری بەرنامەى ئاو لە ئەمریکای لاتین لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەو تاڤگەیە هەزاران ساڵە هەیە و نابێت لە ناکاو وشک بکات.

کۆکۆ راشیگەیاند، چەندین بەڵگەیان لە دەستدایە، کە دەیسەلمێنێت تاڤگەکە بەهۆی دروستکردنی ئەو بەنداوە هایدرۆئیلکتریکەوە وشکی کردووە.

تاڤگەی سان رافیل لە رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ەوە وشکی کردووە و ژووری چاودێریی سەربە ناسا وشکبوونی تاڤگەکەى پشتڕاستکردبووە.

ژ.ت