له ناوچه‌ی حه‌سكیف-ی سه‌ر به شاری ئێلیح له باكووری كوردستان، حه‌مامی ئارتووكلوو كه مێژووی دروستكردنی بۆ ٦٥٢ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و كێشه‌كه‌ی ٥٠٠ تۆنه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر به‌نداوی ئلسوو كه ده‌وڵه‌ت دروستی ده‌كات، به بارهه‌ڵگرێك كه ٢٥٦ تایه‌ی هه‌یه، گوازرایه‌وه.
حه‌مامه‌كه گوازرایه‌وه بۆ پاركی كولتووری حه‌سكیفی نوێ كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری دانیشتوان (TOKI) درووستكراوه. پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه ماوه‌ی ٣ كاتژمێر درێژه‌ی كێشا و له ته‌نیشت گۆڕی زه‌ینه‌ل به‌گ دانرا كه ئه‌ویش ساڵی ڕابردوو له حه‌سكیفی دێرینه‌وه به هه‌مان هۆكار گوازرایه‌وه بۆ حه‌سكیفی نوێ.
مه‌ڕاسیمه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی تونددا بوو
بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌مامه‌كه، مه‌ڕاسیمێك ساز كرا و ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و سه‌رباز له ناوچه‌كه ڕێوشوێنیان گرته‌به‌ر. جگه له خه‌باتكار و پڕۆتۆكۆلی فه‌رمی، هیچ كه‌سێك به‌شدار نه‌بوو له مه‌ڕاسیمه‌كه. وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستان به‌كر پاكده‌میرلی كه به‌شدار بوو له مه‌ڕاسیمه‌كه گوتی: «پێشتر گۆڕی زه‌ینه‌ل به‌گ-مان بار كرد، ئێستاش حه‌مامی ئارتووكلوو بار ده‌كه‌ین.»
s.m