ترامپ: ئێران یاری بە ئاگر دەکات

کۆشکی سپی هەڕەشەی لە ئێران کرد، کە رێگا نادان هیچکات ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات. دۆناڵد ترامپ وتیشی، ئێران یاری بە ئاگر دەکات.

لەدژی بڕیاری ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو کۆشکی سپی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمریکا هیچکات رێگە نادات ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەڵە بوو کە لە پەیمانی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ دا رێگە بە ئێران درا کە بە رێژەیەکی کەمیش بێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.

لە راگەیاندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوەکراوە: "رێژەکەی هەرچەند بێت گرنگ نییە، هەڵە بوو رێگە درا  ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئیدارەی تاران لە بەرزترین ئاستدا بەردەوام دەبێت.

ترامپ: ئێران یاری بە ئاگر دەکات

دوای راگەیاندراوی کۆشکی سپی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپیش راگەیاندراوێکی تووندی بڵاو کردەوە. ترامپ لەبارەی زیادکردنی رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ئێرانەوە وتی: "ئێران یاری بە ئاگر دەکات".

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە وتنی "ئێران لە سنووری ٣٠٠ کیلۆ تێپەڕی" رایگەیاند، کە ئەوان ئەو سنوورە کەمەی بۆ پیدانی یۆرانیوم دیاریکرابوو، تێپەڕاندووە.

ر.م