ته‌رمی مه‌ودا له بڕۆكسل به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌كورده‌ی له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا كوژرا، به مه‌ڕاسیمێك له به‌لجیكا به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌كورده‌ی له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا كوژرا، به مه‌ڕاسیمێك له به‌لجیكا به‌خاكسپێردرا.
مه‌ودا شه‌مدین، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن ٢ ساڵه‌ی له هه‌فته‌كانی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا كوژرا، ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێكی به‌رفره‌وان له گه‌ڕه‌كی لیوسه-ی بڕۆكسل به‌خاكسپێردرا، مه‌ڕاسیمه‌كه كه به خۆپیشاندانێك ده‌ستی پێكرد، له لایه‌ن ناوه‌ندی دیموكراتی كوردستانیانی به‌لجیكا - NAV-BEL و یه‌كێتیی ژنانی كورد له به‌لجیكا - YJK-B ڕێكخرا و جگه له ئاماده‌بوونی دایك و باوكی مه‌ودا، ده‌یان كوردستانی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی به‌لجیكا ئاماده بوون. ئاماده‌بوان كوشتنی مه‌ودای ته‌مه‌ن ٢ ساڵانیان به‌توندی ئیدانه كرد.
ڕێپێوانه‌كه تا گۆڕستانی Cchaerberck به‌رده‌وام بوو و دواتر له‌وێ مه‌ودا به‌خاكسپێردرا.
مه‌ودا شه‌مدین (ته‌مه‌ن ٢ ساڵان) خه‌ڵكی شاری ڕانیه‌ی باشووری كوردستانه. ئه‌و خێزانه به‌هۆی خراپی دۆخی باشووری كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕوویان له ئه‌ورووپا كردووه و تا ئێستا له هیچ وه‌ڵاتێكی ئه‌ورووپی مافی په‌نابه‌ره‌تی پێنه‌داون.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌و خێزانه له‌گه‌ڵ ده‌یان په‌نابه‌ری دیكه كه له ئۆتۆمبێلێكدا بوون و به نایاسایی سنووره‌كانی به‌لجیكایان بڕی بوو، له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لێ كرا. له ئه‌نجامدا مه‌ودای ته‌مه‌ن ٢ ساڵان ژیانی له‌ده‌ستدا.
له دوای كوژرانی مه‌ودا، ئه‌و ڕووداوه ڕۆژه‌ڤی مێدیا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی به‌لجیكای داپۆشی و ناڕه‌زایی ڕای گشتی لێكه‌وته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كانی به‌لجیكا كه له دژی ئه‌و ڕووداوه ئه‌نجامدران، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل داوایان كرد وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری كۆچبه‌رانی به‌لجیكا ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.
s.m