ته‌مه‌للی: ئیدی هیچ كوردێك ده‌نگ به ئاكه‌په نادات
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بوون، ٢٥ی حوزه‌یران هه‌موو كه‌س هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاشتی ده‌گێڕێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بوون، ٢٥ی حوزه‌یران هه‌موو كه‌س هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاشتی ده‌گێڕێت.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیوورت-ی ئیسته‌نبووڵ كه هه‌زاران كه‌س تیایدا به‌شدار بوون.
«پێكه‌وه خۆمان ڕزگار ده‌كه‌ین له‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه»
ته‌مه‌للی به زمانی كوردی و توركی سڵاوی له گه‌ل كرد و له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئاكه‌په ته‌نیا زوڵم و شه‌ڕی كردووه.
سه‌زای ته‌مه‌للی گوتی: «ئه‌وان به‌رده‌وامن له نادادپه‌روه‌ری. هه‌تا ٢٤ی حوزه‌یران له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی توركیا، ماڵ به ماڵ باس له‌م نادادپه‌روه‌رییه ده‌كه‌ین. كۆتایی به ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئاشتی دێنین. وه‌رن با هاوشانی یه‌كتر خۆمان له‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه ڕزگار بكه‌ین. ئێمه شكست به پیلانه‌كانی ئه‌وان بۆ ٢٥ی حوزه‌یران دێنین. له ٢٤ی حوزه‌یران نه‌ك به ٨٠ ئه‌ندام، به‌ڵكو به ١٨٠ ئه‌ندامه‌وه ده‌چینه په‌رله‌مان. له ٢٥ی حوزه‌یراندا هه‌موو كه‌س هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاشتی ده‌گێڕێت.»
«ئیدی هیچ كوردێك ده‌نگی خۆی به ئاكه‌په نادات»
سه‌زای ته‌مه‌للی ده‌ستنیشانی كرد كه ئاكه‌په گه‌لی هه‌ژار و سه‌رگه‌ردان كردووه. گوتی: كانه‌كانی ئه‌م وه‌ڵاته‌یان هه‌موو كردنه شه‌ڕ. دوكاندار له برسان ده‌مرێت. هه‌موو ڕۆژێك ژن ده‌كوژرێت. لاوان كاریان نییه. ئێمه كۆتایی به‌م نادادپه‌روه‌رییه دێنین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په گوتی: «ئێمه پارتێكی توركیاین. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی توركیایه. له ٢٤ی حوزه‌یراندا هیچ كوردێك ده‌نگ به ئاكه‌په نادات. له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئاكه‌په له سندووقه‌كاندا ده‌شارینه‌وه.»
s.m