ته‌مه‌للی: هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان په‌یامی ئۆجالان و هه‌ده‌په‌دا نییه
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا هێزی خۆمان پیشانی به‌ره‌ی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌ده‌ین.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا هێزی خۆمان پیشانی به‌ره‌ی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌ده‌ین.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له چێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی بواری په‌روه‌رده‌ی كرد و باسی له ڕۆژه‌ڤی ئێستا كرد.
ته‌مه‌للی گوتی، «گه‌رمترین ڕۆژه‌ڤی ئێستا له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵه. سیاسه‌تێك هه‌یه كه له‌سه‌ر ئیسته‌نبووڵ چڕ بووه‌ته‌وه. ئێمه به پێداگرییه‌وه سه‌رنجمان خسته سه‌ر ٣١ی ئادار و دۆخی پێشووی توركیا و هه‌موو كێشه‌كان. سیاسه‌تی ئێستا كێشه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. زیهنیه‌تێك هه‌یه كه ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی دیموكراتی ته‌سفیه بكات. هێز و وزه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌مه تێپه‌ڕێنین.»
«ئێمه دژی زیهنیه‌تی به‌ره‌گرتنین»
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌موو كێشه‌كان به ده‌وری كێشه‌ی كورددا ده‌سووڕێنه‌وه. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، « پێویسته ئێمه پێكه‌وه جموجۆڵ بكه‌ین. پێویسته ڕۆشنبیر، مامۆستا، ڕۆژنامه‌وان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل یه‌كگرن. پێویسته هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه قسه بكه‌ن. ئه‌گه‌رنا ئه‌م بابه‌ته وه‌ك بابه‌ته‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر ناكرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت. ستراتیژی گشتیی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه به‌ره‌و پێش ده‌چێت. پێویسته ئێمه قسه له‌سه‌ر ٢٤ی حوزه‌یران و داهاتووی توركیا بكه‌ین. ستراتیژی ئێمه تێپه‌ڕاندنی بێ چاره‌سه‌رییه. ئێمه باسی هاوپه‌یمانه‌تیی دیموكراتیمان كرد. له توركیا بناغه‌یه‌كی ئه‌م سیاسه‌ته نییه، ئه‌م بناغه‌یه به ده‌ستوورێكی دیموكراتی داده‌نرێت. ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. بۆ ئه‌م ستراتیژه‌مان گرنگ و مه‌ترسیداره. ئاینده‌ی توركیاش گرنگه. هه‌ڵوێستی ئێمه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه. ویستی ئێمه ئه‌وه‌یه؛ ئه‌و زیهنیه‌ته دووربخه‌ینه‌وه كه توركیا به‌ره‌و به‌ره‌گه‌ری و ڕێككه‌وتنی بازاڕی ده‌بات. ئه‌مه بنه‌مای دروستكردنی سیاسه‌تێكی ئازاده.»
«پێویسته په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگێنین»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی دوایین په‌یامی ئۆجالان كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پارێزه‌ران ڕاگه‌یه‌نرا گوتی، «هه‌ڵوێستی ئێمه له ده‌نگدانی ٣١ی ئادار دیاره. ده‌بوو توركیا له‌نێو به‌ره‌كاندا گیر نه‌خوات و له‌نێو هه‌ردوو هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌دا ته‌نگه‌تاو نه‌بێت و ڕێگه‌ی سێیه‌مین بدۆزێته‌وه. ستراتیژی ئێمه له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتووه. ده‌سه‌ڵات بێ چاره بووه و هه‌موو ڕۆژێك گوزارشت له بێ چاره‌یی ده‌كات. ئێمه ٢٣ی حوزه‌یران-یش به هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. له سیاسه‌ت و تاكتیكی ئێمه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه. گوت‌وبێژی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێزدار ئۆجالان هه‌یه. كاتێك به‌گشتی بنواڕینه په‌یامه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان، ده‌بینین باسی گرنگیی هاوپه‌یمانه‌تیی دیموكراتی ده‌كات. ده‌بێ به‌گشتی له قسه‌كانی بنواڕین. له قسه‌كانیدا باسی بێلایه‌نبوون ده‌كات. ئێمه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سیاسه‌تی ته‌نگه‌تاوبوونمان قبووڵ نه‌كرد. له هه‌ڵبژاردندا به سیاسه‌تێكی به‌رته‌سك خۆمان ته‌نگه‌تاو نه‌كرد.»
«ده‌بێ توركیا سیاسه‌تێكی نوێ بونیاد بنێت»
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، «له دژی ده‌سه‌ڵات كه دیموكراتی وه‌ك ئامرازێك به‌كاردێنێت ئێمه تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراتی ده‌كه‌ین. له دژی ئه‌م به‌ره‌گرتنه ئێمه بێلایه‌نیمان پاراست. به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م بێلایه‌نبوونه. هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان لێدوانه‌كانی ئۆجالان و هه‌ده‌په. ڕێزدار ئۆجالان هه‌میشه هیوای ئاشتی گه‌وره‌تر كردووه. هه‌رچه‌نده له‌ژێر گۆشه‌گیریدایه، به‌ڵام هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كات. پێویسته هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵ ئۆجالان قسه بكات. پێویسته ئه‌مه به مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، به‌ڵكوو به نووسین و گوتار له بابه‌تی چاره‌سه‌ریی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بۆچوونه‌كانی خۆی بخاته‌ڕوو. ده‌بێ توركیا سیاسه‌تێكی نوێ بونیاد بنێت و چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌ی دیموكراتی بئافرێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ده‌رگه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كۆمه‌ڵگه بكرێنه‌وه. ده‌بێ وه‌ڵامی هیواكانی كۆمه‌ڵگه بدرێته‌وه. به‌رپرسایه‌تییه‌كی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ڕاگه‌یاندنه‌كان.»
له كۆتایی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی گوتی، «بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ده‌بینین كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان چه‌نده گرنگه. ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یران به‌یانیی ئه‌مڕۆ لێدوانمان دا. كاتێك ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یران ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ك ٣١ی ئادار ده‌نگی ستراتیژیمان به‌كاردێنین. ئێمه ده‌نگی خۆمان به كه‌س و حیزبه‌كان ناده‌ین. ئێمه هێزی خۆمان پیشانی به‌ره‌ی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌ده‌ین كه به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م دیموكراتی. به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران به هێزی سندووقی ٢٣ی حوزه‌یران ده‌بێت.»
s.m