ته‌مه‌للی: ٢٣ی حوزه‌یران وه‌ڵامی شه‌ڕ و دوژمنی ڕه‌نج ده‌ده‌ینه‌وه
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی له‌گه‌ڵ كرێكاران كۆبوویه‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وه‌ڵامی شه‌ڕ و دوژمنی ڕه‌نج ده‌ده‌ینه‌وه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی له‌گه‌ڵ كرێكاران كۆبوویه‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وه‌ڵامی شه‌ڕ و دوژمنی ڕه‌نج ده‌ده‌ینه‌وه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگی ناوچه‌ی گونگۆره‌ن-ی ئیسته‌نبووڵیان كرد. ته‌مه‌للی یه‌ك به یه‌ك سڵاوی له كرێكاران كرد و له‌گه‌ڵیان كۆبوویه‌وه. گوتی، «كارگه بۆ من نامۆ نییه. دایك و باوكی منیش كرێكارانی كارگه‌ی جلوبه‌رگ بوون.»
«بڕیار له ده‌ستی ئێوه‌دایه»
ته‌مه‌للی بۆ كرێكاران قسه‌ی كرد و گوتی، «كاتێك بچووك بووم له‌گه‌ڵ باوكم ده‌هاتمه كارگه. كارگه بۆ من نامۆ نییه. منیش كرێكاری زانستم. ئێوه ته‌نیا جلوبه‌رگ نادروون، به‌ڵكوو توركیا بونیاد ده‌نێن. هه‌موو كاروباری ئه‌م وه‌ڵاته له‌سه‌ر پشتی كرێكار و ڕه‌نجده‌رانه. به‌داخه‌وه كه له‌م وه‌ڵاته نادادپه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره هه‌یه. ده‌بێ كۆتایی پێ بێنین. ئه‌مه له ده‌ستی ئێمه دایه. وه‌ك ئێوه ده‌زانن هه‌ده‌په پارتیی ژن، ڕه‌نجده‌ر و گه‌نجانه. من لێره ده‌بینم زۆربه‌ی خه‌باتكاران ژنن. ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین كۆتایی به‌م بارودۆخه بێنین. بۆیه به هه‌موو كرێكاران ده‌ڵێم، وه‌رنه لای یه‌كتر و كۆتایی به‌م بێ مافی و نادادپه‌روه‌رییه بێنن. ده‌نگی خۆتان هه‌ڵبڕن. ئه‌گه‌ر تێنه‌كۆشن و له‌م تێكۆشانه ڕه‌وایه‌دا به‌شدار نه‌بن، دیسان ڕه‌نجی ئێوه ده‌خورێت.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕێژه‌ی بێكاری و گوتی، «له ماوه‌ی ساڵێكدا ڕێژه‌ی بێكاری ١٤.١% زیادی كردووه. هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاری وه‌ك سیناریۆی ترس له دژتان به‌كاردێنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن ئابووری به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ڕه‌نجی كرێكاران ده‌خۆن. كاری ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و كرێكاران و خه‌ڵكیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. كاتێك ده‌ڵێین ئێمه ئه‌و باجه ناده‌ین، په‌نا بۆ سیاسه‌تی شه‌ڕ و تووندوتیژی ده‌به‌ن و دوژمنایه‌تیی كوردان ده‌كه‌ن.»
«له‌پێناو دیموكراتی و ئاشتی ده‌نگ ده‌ده‌ین»
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبووڵ كرد و گوتی، «ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی نییه. ئێمه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جارێكی دیكه هێزی خۆمان پیشانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌نجخۆر ده‌ده‌ین. وه‌رن ده‌نگ بده‌ین به دیموكراتی و ئاشتی. هیوادارم دوای ٢٣ی حوزه‌یران، تێكۆشانی دیموكراتی به‌هێزتر بێت. ئه‌مه ڕێگه‌ی ئێوه ده‌كاته‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له كاروباره‌كانتان.»
s.m