توردۆغان: هەوڵ دەدەین دەرفەت بۆ دیالۆگ بڕەخسێنین

ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ باسی گۆشەگیری سەر ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، گۆشەگیری جارێکیتر بەڕیوەدەبرێت و لەدژی یاسایە و مرۆڤایەتیە.

ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بوەکرد، گۆشەگیری کە لە ٧ی تەموزی ٢٠١٩ەوە جارێکیتر لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەپێنراوە، لەدژی مرۆڤایەتیە و قبوڵناکرێت و وتی، "ئۆجالان و سێ کەسی تر لە ئیمڕالی سەرلەنوێ گۆشەگیر کراون و ئێمە وەک پارێزەرانی مافی مرۆڤ گۆشەگیریەکە قبوڵ ناکەین.

وەک ئەوەی کۆمیتەی دژی ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارەکەیدا ئاشکرایکرد، گۆشەگیری یەکێک لە کردەوە قەدەغەکراوەکانی وەک ئەشکەنجەیە، کردەوەیەکی خراب و شکاندنی ئیرادەیە. کێشەکە بە تەنها لایەنی مرۆڤایەتی نییە. کردەوەکەیەکی دژی یاسایە. لە تورکیا یاسایەکی سزادان هەیە. کاتێک سەرنج دەدەینە ئەو یاسایانە، یاسایەک کە دەلالەت لە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر نییە. بۆیە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران بە یەنقەست و سیاسیە.

ئەگەر ئێمە باسی خانەوادەکان بکەین، دەگۆترێت سزای زیندانی تاکەکەسی سەپێنراوە و لەبارەی پڕۆسەی ناڕەزایی دەڕبرین لەبارەی سزاکە لێدوانی تێرکەر نەدراوە. لێرەدا کێشەیەکی تر هەیە. بە تایبەتی کاتێک یاسای ئینفاز ئامادەکرا. ئێمە ئەو کاتە ڕەخنەمان کردبوو کە سزای زیندانی تاکەکەسی بۆ قەدەغەی چاوپێکەوتن بگۆڕێت و بۆ گۆشەگیری بەکاربهێنرێت. نە تەنها بۆ زیندانی ئیمڕالی، ئەوە بۆ هەموو زیندانەکانی پیتی (ئێف) دەبێت. لایەکەنی ئەو کردەوەیە کە قبوڵبکرێت نییە. بۆیە نابێت هەموو کاتێک بڕیاری پێشێلکردنی مافەکان بدرێت. قەدەغەکردنی ئەندامانی خانەوادە بە تەواوی لەدژی یاسای مافی مرۆڤە.

چاوپێکەوتن ڕێگای چارەسەری دەکاتەوە

تورکدۆغان ئاماژەی بەوەکرد، چوار جارە لەگەڵ وەزارەتی داد لەبارەی کێشەی زیندانەکان چاوپێکەوتن دەکەن و وتی، "لە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لەگەڵ عەبدوڵحەمید گول وەزیری داد دانیشتین. پێمان ڕاگەیاند لە ٧ی تەموزەوە ڕێگا بە چاوپێکەوتنەکان لە ئیمڕالی نادرێت و ئەوەش لە دژی یاسایە. وەزیر گوێی لە ئێمە گرت. چۆن لە ساڵی ٢٠١٩ دا وەزارەتی داد بۆ چارەسەری کێشەکە هەوڵیدا، ئێمە لەو بروایەداین جارێکیتر هەوڵی خۆی دەدات."

تورکدۆغان وتیشی، "تورکیا جارێکیتر ڕووی کردووەتە سیاسەتی 'ئەمنی' و لە سیاسەتی ئاشتی دوورکەوتووەتەوە و ڕایگەیاند، "عەبدوڵلا ئۆجالان زیندانیەکی ئاسایی نییە. ڕێبەری گەلی کورد کەسایەتیەکی گرنگە و بۆ بزوتنەوەی سیاسی کورد لە ئاستی ڕێبەردایە. بڕیار و قسەکانی هەوڵدانەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کاریگەرە. وەک دەزانرێت، مانگرتنەکانی ساڵی ٢٠١٩ لەسەر بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجالان کۆتایی هات.

بە بۆچوونی من هۆکاری سەرەکی ڕێگریکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران ئەوەیە، دەوڵەت جارێکیتر گەراوەتەوە سەر سیاسەتی "ئەمنی". شەڕ بەردەوامە. بۆیە تا سیاسەتی ئەمنی بەردەوام بێت، دەسەڵات گوێ بە بانگی ئاشتی نادات. ئێمە باش دەزانین کێشەی کورد کە لە عوسمانیەکان بەملاوە بەردەوامە، تەنها بە ئاشتی چارەسەر دەبێت. بۆیە پەیامەکانی ئۆجالان لەو پڕۆسەیەکدا گرنگن."

هەوڵەکانمان بۆ چارەسەریی بەردەوامن

ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکانی ناوخۆی تورکیا و دەستوەردانەکانی تورکیا لە سوریا وایکرد کێشەی کورد نێودەوڵەتی ببێت و وتی، "بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا، پێویستە ڕۆڵ و پۆزسیۆنی دیارکەری ئۆجالان لەبیرنەکرێت. لەبەرئەوەی گەلی کورد زوو بە زوو دەست لە لیدەرەکەی بەرنادات. بە بۆچوونمان پێویستە دەسەڵاتی سیاسی ئەمە بزانێت.

ئێمە پارێزەرانی مافی مرۆڤ هەموو کاتێک لایەنگری ئاشتین و هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بەردەوامە. کاری سەرەکی بۆ ئەوەش کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریە و سەرلەنوێ دروستکردنی دەرفەتی دیالۆگە."

ف.ق