تورکیا بەردەوامە لە دادگایکردنى ئەکادیمیسییەنە ئاشیتخوازەکان

دۆزی ئەکادیمیسییەنە ئاشتیخوازەکان، کە راگەیاندراوى ئاشتیخوازانەى "ئێمە نابینە هاوکار و هاوبەشی تاوان" واژۆکردبوو بەردەوامە. ئەکادیمیسییەنەکان رایانگەیاند، راگەیاندراوەکەیان و واژۆکردنى راگەیاندراوەکە تاوان نییە.

دادگایکردنى ئەو ئەکادیمیسییەنانە بەردەوامە کە راگەیاندراوى ئاشتیخوازانەى "ئێمە نابینە هاوکار و هاوبەشى تاوان" واژۆکردبوو.

دادگایکردنى ٤ ئەکادیمیسییەنى زانکۆى گاڵاتاسەری لە ٣٥هەمین لقی دادگاى سزا قورسەکانى ئیستەنبول  و دادگایکردنى ٣ ئەکادیمیسییەنى تری زانکۆی بلگی و پنسیلڤانیا لە ئیستەنبول لە ٢٥هەمین لقی دادگاى سزا قورسەکاندا بەڕێوەدەچێت.

"ناکرێت راگەیاندراوەکەمان دادگایى بکرێت"

پێش دەستپێکردنى دادگاییەکە، ئۆنور حەمزە ئۆغڵو هاووتەبێژى کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان (هەدەکە) و ژمارەیەک لە ئەکادیمیسییەکان لە بەردەم دادگاى ئیستەنبولدا کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیان بەڕێوەبرد و راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و تیایدا هاتووە "ئاشتى مافى ئێمە و داواى ئاشتى تاوان نییە و ناکرێت و نابێت ئەو داوایە و ئاشتى دادگایى بکرێت".

راگەیاندراوەکە بە ناوی یۆنجا دەمیر ئەکادیمیسییەنى ئاشتیخواز خوێندرایەوە و راگەیاندرا، رەخنە لە دەوڵەت تاوان نییە و بە پێچەوانەوە مافێکە.

ر.م