تورکیا داوا لە گوندنشینانی هەولێر دەکات گوندەکانیان چۆڵ بکەن

ڕژێمی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە داوا لە گوندنشینانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکات تا گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

ڕژێمی تورکیا لە درێژەی داگیرکاری و تاوانەکانی لە باشوری کوردستان داوا لە گوندنشینانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکات، تا دەستبەرداری گوندەکانیان ببن و چۆڵیان بکەن.
لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە: "بەپێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆیەی لە هاوڵاتیانی سنوورەکەوە دەستی کەوتووە، لە گوندی خەلیفانی سەر بە ناوچەی سیدەکان سپای تورکیا لە ڕێی سیستەمێکی دەنگی تۆمارکراوەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بڵاوی کردووەتەوە، بە زمانی کوردی داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا سنوورەکە چۆڵ بکەن".


لەو تومارە دەنگییە تۆمارکراوەدا بە گوندنشینان دەوترێت: "لە ئێمە دووربکەونەوە و ئەم ناوە چۆڵ بکەن، ئەگیان تەقەتان لێدەکەین".

 

هـ.هـ