تورکیا و ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن
تورکیا كه لە حەلەب، دەرعا و غووتەی ڕۆژهەڵات ڕێگەی بۆ پاکتاوکردنی گرووپە چەکدارەکان خۆشكردبوو، ئێستاش لەگەڵ ڕووسیا لە دژی گرووپە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.
تورکیا كه لە حەلەب، دەرعا و غووتەی ڕۆژهەڵات ڕێگەی بۆ پاکتاوکردنی گرووپە چەکدارەکان خۆشكردبوو، ئێستاش لەگەڵ ڕووسیا لە دژی گرووپە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.
سێرگی ڕوودسكۆی بەرپرسێكی سەرۆکایەتیی سوپای گشتیی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا لە دژی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
تورکیا لە دەستپێکی شەڕی سووریاوە هەتا ئێستا گرووپە چەکدارەکانی دژبه ڕژێمی سووریا بەکاردەهێنا، ئێستاش بۆ هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ ڕووسیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات،
روودسکۆی گوتی، «بە هاوکاریی هاوتاتورکەکەم ڕێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئۆتۆمبێله سەربازییەکان و جبەخانەی تیرۆرستان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژیان.» ناوبراو ئاشكرای نه‌كرد كه ئەو ئۆپەراسیۆنە لەکوێ ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییه‌كان دەشتایی ئیدلیب، باکووری حەما و لازقیە ده‌گرێته‌وه.
ڕژێمی سووریا و ڕووسیا لە سێ مانگی ڕابردوودا، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد لە باکووری حەما بەرەو ئیدلب. چه‌ندین هێرشی ئاسمانییان لە دژی به‌رپرس و فەرمانده‌كانی گرووپی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام ئه‌نجام داوه.
تورکیا کە لە ئیدلب ١٢ ناوەندی چاودێری هەیە، زانیاریی هه‌واڵگری دەداتە ڕووسیا. بەهۆی ئەو هەڵوێستەی تورکیا، گرووپە چەکدارەکان تورکیایان تاوانبار کردبوو.
ڕژێمی تورکیا لە چوارچێوەی پەیمانەکانی لەگەڵ ڕووسیا، ڕێگەی خۆشكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی حەلەب، دەرعا و غووتەی ڕۆژهەڵات له‌ژێر ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ربهێنرێت و بكه‌وێته‌وه ده‌ستی ڕژێم.
s.m