توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٨٧٨ حاڵەت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ٥٨ توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەوەش ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرزبوویەوە بۆ ٨٧٨ حاڵەت.

لە بەردەوام بوونی پشکنین لە تاقیگە پزیشکیەکاندا دەرکەوت ٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە. وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە لە هەڵکشانی حاڵەتی کۆرۆنا لەنێو هاوڵاتیان و داواشیان لێ دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ٨٧٨ حاڵەتە و کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش ٥٦ حاڵەتە و لە ٢٥٩ کەسیش بە تەواوەتی چاک بونەتەوە.

ژ.ت