تووڕەیی گەلی کورد لەدژی داگیرکەری ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری کۆڵن، هیلدیشیم، ئولم، بۆچۆم و بیلفێڵدی ئەڵمانیا ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

چالاکی کوردستانیان و دۆسیەکانیان لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێوەستان بەردەوامە.

کۆڵن

کوردستانی و دۆستانیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەستیان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان کرد و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا نوێنەرانی پارتی چەپ، پارتی سەوز، (مەلەپەدە) قسەیان کرد. هەروەها هونەرمەندان شەمدین، سەییدخان، کاوە و جەواد مەروانی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

هیلدیشیم

هاوڵاتیە کوردەکان و دۆستەکانیان لە ئیستاسیۆنی شەمەندەفەری شاری هیلدیشیم کۆبوونەوە و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا هاتیجە گونەن هاوسەرۆکی (نەجەکەدە) بانگەوازێکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتی، "ئێوە لە کوێن". لە سەر ناوی کۆمینی ژنانی شەهید مەریەم، خەجۆ دۆنما قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەردۆغان خۆی وەک موسوڵمان نیشان دەدات، بەڵام ژن و منداڵ کۆمەڵکوژ دەکات.

ئولم

لە شاری ئولم لە سەر بانگەوازی "لە دژی شەڕ پلاتفۆرمی ئولم" چالاکیەکی شەرمەزاری ئەنجامدرا. ئاتەئیفە، ئادەهەفە، نەجەکەدە، سەیەدەپە، دەئیدەفە، مەلەکەپە، پارتی چەپ، مەلەپەدە، کۆلەکتیفی ٢٦، ڕیبیڵ و ژمارەیەک ناوەندی کوردی، تورکی و ئەڵمانی پشتگیریان بۆ چالاکیەکە نیشاندا.

 بۆچۆم

لە بۆچۆمی ئەڵمانیاش بە ڕێپێوان و میتینگێک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا کە هاوڵاتی مەدەنی دەبنە ئامانجی سوپای تورکیا. لە میتینگەکەدا ماشالا ئوزتورک ئەندامی کەنەکە وتی، "ئەم هێرشە جارێکیتر پیشانیدا کە یەکێتی نەتەوەیی تا چ ڕادەیەک گرنگە."

بیلفێڵد

لە شاری بیلفێڵدی ئەڵمانیش ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و بە سەدان کەس بەشداریان تێدا کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. کوردستانیان لە ئیستاسیۆنی شەمەندەفەر کۆبوونەوە و دروشمی 'تیروریست ئەردۆغانیان' وتەوە و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی شەرڤانانی قەسەدە نیشاندا.

ف.ق