توڕەیى زەیتون: بەلانیکەمەوە لە عەفرین ٢٥ چەتە کوژران

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون چالاکییەکەى ئەمڕۆی عەفرینى لە دژی چەتەکانى جەبهەی شامی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، بە لانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٢٥ چەتەی جەبهەی شامی کوژراون.

ئەمڕۆ لە ناوەندێکى چەتەکانی جەبهەی شامی لە نزیک گۆڕەپانى کاوە لە شاری عەفرین ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە. ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون ئەو چالاکییەى لە ئەستۆ گرت.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٢٥ چەتەی جەبهەی شامی کوژراون.

لە راگەیاندراوەکەى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتوندا هاتووە:

"بەرخودانى شەڕڤانمان لە دژی تاوانەکانى تورکیای داگیرکەر و چەتە و کلکەکانیان بەرامبەر بە گەلەکەمان و خاکی عەفرینى پیرۆز، گەورەتر دەبێت. شەڕڤانەکانمان لە پێناو شەهیدان و گەلی عەفرین دا شێوازى جۆراجۆری قارەمانانە دەخوڵقێنن و چەتەکان دەخەنە دۆزەخی مەرگەوە و لەسەر تاوانەکانیان لێپرسینەوە لێدەکرێت.

لە راگەیاندراوى پێشووماندا هۆشداریمان دابوو، کە لێپرسینەوەی شەڕڤانان لە داگیرکەران لە ئاستى باڵادا بەرامبەر بەو کەسانە کە دەستیان لە رژاندنى خوێنى هاووڵاتییان و داگیرکردنى ماڵ و دوکان و زەویى گەلەکەماندا هەیە، بەڕێوەدەچێت. ئێمە لەسەر بەڵێنەکەى خۆمانین و عەفرین بۆ چەتەکان دەکرێتە دۆزەخ. ئەو چالاکییەى ئێستامان سەرەتاییە و لە داهاتوودا چالاکیى گەورەتریش ئەنجام دەدرێت.

بۆ ئەوەش شەڕڤانەکانمان پیرۆزبایى لە گەلەکەمان دەکەن، کە چالاکیى تەقاندنەوە لە ناوەندی چەتەکانى جەبهەی شامی سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە. شەڕڤانەکانمان ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراویان لە بەردەم ناوەندەکەیاندا و لە کاتى تێپەڕین و بەڕێوەبردنى دەورەیەکى سەربازیى چەتەکاندا تەقاندەوە. لەو تەقینەوەیەدا بەلانیکەمەوە ٢٥ چەتە کوژراون و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەى کوژاروەکانیان روو لە زیادبوون بکات.

چالاکیەکەى ئەمڕۆی عەفرین بۆ تۆڵەى شەهیدەکانمانە، کە بەهۆی هێرشی ئاسمانى و تانک و تۆپی تورکیاوە شەهید بوون. هەروەها بۆ تۆڵەکردنەوەى ئەو گوندانەیە لە ناوچە ئارامەکاندا لەلایەن سوپاى تورکی داگیرکەر و چەتەکانەوە خاپوور کران. جەستەی ئەو منداڵ و ژنانە، کە لە کاتی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی تیرۆریستدا پارچە پارچە بوون هەرگیز لە بیرناچنەوە. ئەو چالاکییە هاوکات وەڵامێکە بەو چەتانە، کە خاکی پیرۆزی عەفرینیان چەپەڵ کردووە. زوو یان درەنگ عەفرین بۆ خاوەن و دانیشتوانى رەسەنى خۆی دەگەڕێتەوە.

جارێکیتر ئێمە بانگەوازکەمان بۆ چەتەکان و ئەوانەى لە عەفرین نیشتەجێکراون دووبارە دەکەینەوە و پێیان دەڵێن، لە عەفرین بڕۆنەدەرەوە و عەفرین چۆڵ بکەن، چونکە چارەنووسیان لەو کوشتنەى ئەمڕۆ بە دوور نابێت. هەروەها داوا لە دانیشتوانى رەسەنى عەفرین دەکەین، لە نزیک ناوەندی داگیرکەران و چەتەکاندا نەمێننەوە بۆ ئەوەى زیانیان پێنەگات.

ئێمە لەسەر بەڵێنەکەى خۆمانین و ئێمە چالاکی و بەرخودانەکەمان بەزرتر و گەورەتر دەکەین. دوژمن تەنها لە زمانى کوشتن و تۆڵەکردنەوە تێدەگات. با بزانن، کە هەر گەڵایەکى زەیتونی عەفرین بۆیان دەبێتە گولـلە و هەر بەردێکى عەفرین بۆیان دەبێتە بۆمب و بە جەستە لەڕ و لەرزۆکەکانیاندا دەتەقێتەوە".

 

ر.م