توڕەیی دژی داگیرکەریی فراوانتردەبێت: تیرۆریست ئەردۆغان!

چالاکییەکانی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دەرەوەی وڵات لەدژی داگیرکەریی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

توڕەیی دژی داگیرکەریی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا دێت گەورەتر و بەربڵاوتر دەبێت. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دەرەوەی وڵات ڕژانە ناو کۆڵانەکان و داگیرکەرییان پرۆتێستۆ کرد.

ڕێننه‌س

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ڕێننەس-ی فەڕەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و لە گۆڕەپانی پلاسە دی کۆڵۆمبیەر کۆ بوونەوە و بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ژن لە ڕۆژئاوا' و 'بکوژ ئەردۆغان' داگیرکەری تورکیان پرۆتێستۆ کرد.

بۆردێئاوخ

هەزاران کوردستانیی و دۆستەکانیان لە شاری بۆردێئاوخی فەرەنسا لە گۆڕەپانی پلاسە دە لابۆڤرسە کۆ بوونەوە، داگیرکەری تورکیان پرۆتێستۆ کرد. لە چالاکییەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئاوا. چەندین گروپی ئەنارشیست و سۆسیالیست هاریکاریی چالاکییەکەیان کرد.

هانۆڤه‌ر

لە شاری هانۆڤەر-ی ئەڵمانیا، هەزاران کوردستانی ڕژانە ناو شەقامەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان پرۆتێستۆ کرد. لە چالاکییەکەدا لەژێر ناونیشانی دامەزراوەکانی سۆسیالیست، فیمینیست، ئەکادیمیسیەن و سەندیکاکان وتە پێشکەش کرا. لە چالاکییەکەدا دروشمی 'تیرۆریست ئەردۆغان' بەدەنگی بەرز وترایەوە.

كریستیانساند

کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری کریستینساند-ی نەوریج کۆ بوونەوە، بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان کرد. لەو وتانەی پێشەکەش کران سەرنج ڕاکێشرایە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە ڕۆژئاوا

ئینگلته‌را‌

لە ئینگلتەراش لە لایەن سەندیکای کرێکاران، گرووپە سۆسیالیستەکان و کوردەکانەوە، لەدژی داگیرکەریی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا و دورشمی 'بکوژ ئەردۆغان' بە دەنگی بەرز وترایەوە.