تیرۆری پۆلیسی تورکیا؛ بەڕێوەبەرێکى تری هەدەپە دەستگیرکرا

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی حەوا تەکین بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری مێرسین و دەستگیریان کرد.

حەوا تەکین بەڕێوەبەری رێکخستنەکانى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە شاری مێرسین لە کاتى هەڵکوتانى پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەى دەستگیرکرا.

لە دواى پشکنینى تەندروستى تەکین رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی مێرسین کرا.

راگەیاندرا، پۆلیس بە پاساوی ئەوەى تەکین بەشداریى لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندا بۆ پشتیوانى لە لەیلا گیوڤەن کردووە، دەستگیریان کردووە.

ر.م