تەرمی گەریلای هەپەگە کلیچ بە خاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە 'شیلان کلچ' کە لە شەرێک دا لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو، لە گۆرستانی یەنێکۆی بە خاک سپێردرا.

تەرمی شیلان کلچ(سارا گولان ) کە لەگەل ٧ گەریلای دیکە لە رۆژی ٧ تەمووز/١٦ی پووشپەر لە جۆلەمێرگ پاش شەرێکی قارەمانانە شەهید ببوون،ئەمڕۆ لە شاری ئامەد بە خاك سپێردرا .پاش ئەوەی کە تەرمەکەی لە نەخۆشخانە رادەستی بنەمالەکەی کرایەوە بە شەو لە گۆرستانی یەنێکۆیێ بە خاک سپێردرا.لە مەراسیمی بەخاکسپاردنییدا هاوسەرۆکی هەدەپە و بەدەپە ی شاری ئامەد و بەرێووبەرانی شاروناوچەکان و بەرێوبەری MEY-ADERو کۆمەڵیک لە خەلکی دیکە بەشدارییان کردبوو .

'دەورووبەری گۆرستان لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە '   

لە مەراسیمەکە دا بینەراوە کە بە سەدان زرێپۆش و پۆلیس بەچەکی قوورس دەورووبەری گۆرستانەکە یا ن گەمارۆداوە .لە هەر کۆڵانێکی گۆرستانەکە زرێپۆش جێگیرکراوە . لە کاتی بە خاک سپاردنی تەرمەکەدا جێگیرکردنی پۆلیس لە دەورووبەری گۆرستانەکە سەرەنجی هاووڵاتیان-ی ڕاکێشابوو.

ک-ش