تەرمی گەریلایەکی هەپەگە بە خاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە مەسعوود ئاکتاش، لە ناو گەمارۆی پۆلیس تورکدا بە خاک سپێدرا.

گەریلای هەپەگە مەسعوود ئاکتاش ، ٢٥ ی نیسانی ٢٠١٩ لە لە ناوچەی لیجە ی ئامەد لە شەرێکدا شەهید ببوو و تەرمەکەی دوای ٢٦ رۆژ لە نەخۆشخانە ی فێرکاری و پەروەردەی قازی یاشارگێل دا مایەوە. تەرمی مەسعوود ئاکتاش دوێنێ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. خانەوادەی ئاکتاش داوایان کرد کە تەرمی ئاکتاش لە گۆرستانی  دەریێ-ی مێردین بە خاک بسپێردرێت و کاروباری ئایینی هەر لەوێ لە ئەنجام بدرێت، بەڵام پۆلیسی تورکیا ڕێگەیان نەدا. پاش ئەوەی کە تەرمی مەسعوود ئاکتاش لە نەخۆشخانەدا شۆردرا، لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا ڕەوانەی گۆرستان کرا.

بێجگە لە کەسووکاری ئاکتاش ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدرا کە بەشداری لە مەڕاسیمی بەخاکسپاردندا بکەن. تەرمی ئاکتاش لە لای گوری دایکی بە خاک سپێردرا.

ک-ش