تەمەللی: بەرخۆدانی مەزلوم دوغان ودایکی نموونەییە

سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە سەردانی کۆڕی پرسەی دایکی مەزڵووم دوغان کەبیرە دۆغانی کرد.

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، لەناوچەی دەپ خارپرتێ سەردانی مەراسیمی پرسەو سەرخۆسی دایە کەبیرە دایکی مەزلووم دوغانی کرد کە لە تەمەنی ٩٤ساڵیدا گیانی لەدەستدابوو.

ژمارەیەکی زۆر پەرلمانتار سەردانی کۆری پەرسەکەیان کرد. تەمەللی لەویدا قسەی کرد و وتی، بەرخۆدان لەدژی زوڵمی دەوڵەت بەردەوامە و تەمەنی ٩٤ساڵەی دایە کەبیرە دەرخەری تەمەنی ئەو بەرخۆدانەیە. تەمەللی وتی، " بەرخۆدانی مەزڵووم دوغان نموونەی ئیرادەیەکە کە هێزدەبەخشێتە تێکۆشانی ئێمە. جێگەی خۆیەتی کە جارێکی تریادی بکەیبەوە.

دەوڵەت لە ژێژ پلانی تێکبردنی خۆیدا بمێنێتەوە

تەمەللی ئاماژەی بە ئەوەدا کە دەوڵەت بەنیازە لە ڕێگەی شەڕ، سڕینەوە، کۆمەڵکوژیی و قڕکردن ئیرادەی ئازادی بشکێنێت، بەڵام دڵنیابن کە دەولەت خۆی دەکەوێتە ژێژئەو پلانەوەی خۆیەوە وتێک دەشکێت.

تەمەلیی وشاندە یاوەرەکی بۆئەوەی بەشداری لە مەراسیمی سەید رەزا وهەڤاڵانی بکەن کە لە ١٥ی تەشرینی دوویەم/٢٤ی خەزەلوەری ١٩٣٧ لەسێدارەدران بەرەو دەرسیم بەرێ کەوتن.

ک٠ش