تەژەکە-ئە: لەدژی هێرشی فاشیستی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بانگەوازێکی لەبارەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە شەهبا لە ٢ی کانوونی دووەم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدژی هێرشی فاشیستی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە تەل ڕەفعەتی هەرێمی شەهبا منداڵانی تۆپباران کرد کە لە قوتابخانە دەگەڕانەوە. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ١٠ کەسی سڤیل کە ٨ کەسیان منداڵ بوون شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی تەژەکە-ئە دا باسی ئەوە دەکرێت، "بێگۆمان دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هێرشەکانی هەوڵ دەدات، گەلی کورد بە تەواوی لەناو ببات. لەبەرچاوی جیهان هێرشەکان ئەنجام دەدات و جیهانیش بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان بێدەنگە. هەر وڵاتێک، ڕێکخراوێ و لایەنەک بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان بێدەنگ بێت، هابەشی دڕندەیی دەوڵەتی تورکە."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، "منداڵانی کورد بە تایبەتی بوونەتە ئامانجی هێرشەکان و ئەمەش بەردەوامی قڕکردنی کوردە. ئامانجی دەوڵەتی تورک چۆڵکردنی کوردستانە لە کورد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەروو، دەوڵەتی تورک سیاسەتی دوژمنایەتی کورد لە هەموو جێگەیەک بەردەوامی پێدەدات. بەو هۆیەوە پێویستە گەلی کورد بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بیدەنگ نەبێت. بۆ پاراستنی هەبوونی خۆی و مافی ژیانی ئازاد پێویستە دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە و خاوەنداری لە گەل و منداڵانی ڕۆژئاوا (تەل ڕەفعەت) بکات.

ئێمە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار دەکەین. بانگەوازیمان سەرەتا بۆ ژیانی کورد و هەموو کوردستانیانی ئەوروپا ئەوەیە، سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک لە هەموو جێگەیەک شەرمەزار بکەن.

ڕۆژ ڕۆژی تێکۆشانی دژی فاشیزمە."

ف.ق