تەژەکە ئەوروپا: بۆ شەنگاڵ.. ١٨ی کانونی دووەم لە کۆڵانەکان بن

تەژەکە ئەوروپا هێرشی داگیرکەری بەرامبەر شەنگالی شەرمەزار کرد و داوای لە کوردان کرد بە تایبەتی ژنان، لە هەموو جێگەیەک ١٨ی کانونی دووەم لە کۆڵانەکان بن.

بزوتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە – ئەوروپا) لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٥ی کانونی دووەمدا جارێکیتر هێرشی کردە سەر ناوچە مەدەنی نشینەکانی شەنگال. بێگۆمان هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەدژی هیوای ئازادی و شۆرشی ژنانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم هێرشەی سەر شەنگال بەردەوامی عەقلیەتی قڕکەری دژی گەلانە. دیکتاتۆری ئاکەپە و ئەردۆغان، بە سیاسەتی نیۆ – عوسمانی دەیەوێت ڕۆژئاوا و شەنگال داگیر بکات و گورز لە ستاتوی گەلی کورد لە هەرێمەکە بدات.

'چۆن داعشمان لەناوبرد، داگیرکەری تورکیش لەناودەبەین'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە کرا، چۆن لەدژی فاشیزمی داعش بەرخۆدانێکی گەورە پیشاندرا، هەمان بەرخۆدان لەدژی دیکتاتۆری ئاکەپە-ئەردۆغانیش بەڕێوەدەبرێت و داگیرکەری تورک و نۆکەرانی لەناودەچن. تێکۆشانی مێژووی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و شەنگال لەبەرچاوە و بەردەوامە. ئەمەش تێکۆشانی ئازادی و ئیرادەیەکی گەورەی مێژووییە. تێکۆشانی ئازادکردنی گەلێک و پاراستنی هەبوونای گەلێکە.

'پێویستە لە هەموو جێگایەک هەستینە سەر پێ'

باش دەزانرێت کە هێرشە ئاسمانیەکان دەوڵەتی تورک بەردەوامن. دەوڵەتی تورک سیاسەتی دوژمنکارانەی لەدژی گەلی کورد لە هەموو جێگایەک لە هەر جێگایەک کە کوردی لێیە بەردەوامی پێدەدات و ئەوەش لە ئاستی دڕندەیی دایە. لەبەرئەوەش پێویستە گەلی کورد لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیست بیدەنگ نەبێت. بۆ ژیانی ئازاد و پاراستنی هەبوونی، پێویستە ئێمە لە هەموو جێگایەک دەنگمان بەرز بکەینەوە. چۆن لە کوردستان لەدژی هیزە دواکەوتووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت، بە هەمان شێوەیە کوردستانیانی ئەوروپاش پێویستە بڕژێنە ناو شەقامەکان، بەرخۆدان بکەن و بۆ ڕزگاری داهاتووی خۆیان لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵوێست پیشان بدەن. گەلی کورد لە کوێ بێت پێویستە بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی لە دەوری شەنگال کۆببێتەوە.

'پێویستە ژنان لەبەرامبەر عەقلیەتی کۆیلایەتی بووەستنەوە'

پێویستە لەبیرنەکرێت تێکۆشانی دژی فاشیزم و داگیرکەری، مافێکی ڕەوایە. پێویستە ئێمە ئەم مافەی خۆمان تا کۆتایی بەکاربهێنین. دڕندەیی دژی ژنان لەبەرچاوە. لەدژی ئەو دڕندەییە پێویستە بە تایبەتی ژنان خاوەنداری لە شۆڕشی ژنان لە شەنگال بکەن، بیپارێزن. فاشیزمی ئاکەپە-ئەردۆغان هاوکاری داعشە. ئەوەی ئەو هێزە فاشیستانە بۆ ژنانی بەڕەوا دەبینن، ژیانێکی کۆیلایەتیە. ژنان پێویستە ڕاستیەکە ببینن، بەرلە هەموو کەسێک بڕژێنە ناو شەقامەکان و لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بووەستنەوە.

' بۆ شەنگاڵ.. ١٨ی کانونی دووەم لە کۆڵانەکان بن'

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکی تەژەکە – ئەوروپادا ئاماژە بەوەکراوە، لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرەتا ژنان و هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی کورد هەستنە سەرپێ و لە ١٨ی کانونی دووەمدا بڕژێنە ناو شەقامەکان و تێکۆشان گەش بکەن. بۆ خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا و شەنگال کە شۆرشی ژنانە، بۆ تێکشکاندنی هێرشی قڕکەر و داگیرکەر ئێمە لە گۆڕەپانەکان بین. پێویستە لەبیرنەکرێت ئێمە بەیەکەوە دەتوانین فاشیزم هەڵوەشێنین و ئازادی بخولقێنین."

ف.ق