تەژەکە ئەوروپا بۆ چالاکی کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ئەوروپا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە) دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد و وان و مێردین وەک گورزێک پێناسەی دەکات و بۆ چالاکیی کاتژمێر ١٨:٠٠ بانگەوازی دەکات.

لە ڕاگەیندراوی تەژەکە  ئەوروپادا هاتووە "ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە تێکچونی خۆی لە هەڵبژاردنی خۆجێی ٣١ی ئادار پێ هەزم ناکرێت و دەستی گرتووە بەسەر شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد و وان و مێردین دا و بەوەش جارێکیتر هێرشی کردەوە سەر ئیرادەی ئازادی گەلی کورد و بەم شێوەیە گورزی وەشاندوە. لە هەمان کاتدا نزیکەی ٤٥٠ ئەندامی هەدەپە و دەبەپەی دەستگیر کردوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هێرشە لە دژی ئیرادەی گەل و گورزێکە و لە هەمان کاتدا هێرشە لە دژی هێزە دیموکراتیکەکان.

بە ناوی ژنانی کورد لە ئەوروپا بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتانی ئەوروپا کرا، کە لە دژی هێرشی قڕکردن و پاکتاوی سیاسی ناڕازیبون نیشان بدەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

تەژەکەی ئەوروپا چالاکیی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە بیرهێنایەوە و بانگەوازی کرد، هەمو کوردان و دۆستانی کوردان بەشداریی چالاکێکە ببن.

ژ.ت