تەڤگەرى ئازادى لە سەرهەڵبژاردنەکانی هەرێم سەردانی دادگەی فیدڕاڵی دەکات

تەڤگەری ئازادی کە بە بڕیارێکی سیاسی لە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان، دوورخراوەتەوە لە دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵا لەسەرکۆمیسیۆنى باڵاى ڕاپرسى و هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان تۆمار دەکات.


کۆمیسیۆنى باڵاى ڕاپرسى و هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان، لەسەر سکاڵاى ڕێکخراوێک بڕیاریدا تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دوربخرێتەوە، کە بڕیار وایە لە ٣٠/٩/٢٠١٨ ئەنجام بدرێت.

لەبەرامبەر بڕیارى کۆمیسیۆندا، بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا تەڤگەرى ئازادى کۆمەلگاى کوردستان، لە دادگاى ڕەسافە لە بەغدا، کە دادگایەکى سەر بە دادگاى فیدڕاڵى عێراقە، سکاڵا لەسەر کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێمى کوردستان تۆمار بکات.

سکاڵاکەى تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان لەبەرامبەر ئەوەدایە، کە پێیان وایە نایاساییان بەرامبەر کراوە بۆ دورخستنەوەیان لە هەڵبژاردن، ئەویش بۆ چەند خاڵێک دەگێڕنەوە.

تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کرد کە ئێمەش وەک ئەو پارتە سیاسییانەی کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەبن، سەردانی بەغداد دەکەین.

ک-ش