تەڤگەری ئازادی بۆ بەرهەم ساڵح: ئەرکتان قورسە بۆ بونیادنانەوەى عێراقێکى نوێى دیموکراتیک

دەستەى هاوسەرۆکایەتیى تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان لە پەیامێکدا بوون بە سەرۆک کۆماریى لە بەرهەم ساڵح پیرۆز کردووە و رایگەیاندووە، ئەرکتان قورس دەبێت بۆ بونیادنانەوەى عێراقێکی نوێى دیموکراتیک.

لە پەیامەکەى تەڤگەری ئازادی دا هاتووە "بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆكی كۆماری عێراق  پیرۆزباییتان لێدەكەین".

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "بێگومان لە ناو عێراقێكی بەشەڕ و ململانێدا تێپەڕیو كە تا ئێستاش بەداخەوە دۆخی سەقامگیری و ئاشتی نەچەسپاوە، بەڕێزتان ئەركتان قورس دەبێت لە بونیادنانەوەی عێراقێكی نوێی دیموكراتیدا كە بێ جیاوازی و ململانێی نەتەوەیی ومەزهەبی و تائیفی ببێتە گۆڕەپانێكی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی هەمووان".

لە کۆتایى پەیامەکەیاندا ئاماژە بەوەشکراە "دوبارە پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین و ئومێدی سەركەوتن بۆ بەڕێزتان و ژیانێكی ئارام و ئازاد بۆ تەواوی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە دەكەین".

ر.م