تەڤگەری ئازادی، شۆرشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوای کوردستانی پیرۆزکرد

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ٧هەمین سالیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و پیرۆزبایی شۆڕشی ڕۆژئاوای لەگەلی ڕۆژئاوا وباکووری سووریاکرد.

لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستاندا هاتووە،ئەوشۆرشە دیموکراتی و ئازادیخوازەی ٧ ساڵ لەمەوبەر بەپێشەنگایەتی شۆرشگێرانی گەلی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ڕێبازی فەلسەفەی رێبەری ئازادی گەلان و لەسەربنەمای سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دەستیپێکرد بەپێداگری لەسەر هێزی خۆیی و ژیانی ئازاد و پێکەوەژیانی گەلان بەرەوسەرکەوتنی مەزن و شکۆدارو هەنگاوی ناوە و بووەتە سەرچاوەی تێکۆشانی ئازادیخوازان.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە ، ئەمڕو لەهەرکاتێک زیاتر هێزی یەپەگە و یەپەژە وهێزەکانی سوریایی دێموکراتیک وەک دەسکەوتێکی ئەو شۆرشە بەپشتیوانی هێزی جەوهەری گەل توانیویەتی و دەتوانێت گەلی ڕۆژئاوا لە کۆبانێ و جزیرو حەسکەوە تا منبج و شەهباو تەبقاو رەقەو دێرالزورو تەواوی باکوری سوریا لە داگیرکاری دەولەتی شۆڤێنی تورکیا و تیرۆریستەکان و هێزە مەزهەبی و تائیفیەکان و شۆڤێنی عەرەبی و دەوڵەتی سوریا بپاریزێت .

لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە،  لەماوەی ئەو ٧ ساڵەدا شۆرش بووەتە فریادرەسی گەلانی ناوچەکە لە دۆزەخی شەرو تیرۆرو کاولکاری هێزە بەرژەوەندیخوازو هەرێمی و دیکتاتۆریەکان. سەرەرای هەموو پیلانگێری و گەلەکۆمە وهێرش و تیرۆر و گەمارۆدانێک گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی باکوری سوریا بە ئیرادە و هێزی خۆیی دەسکەوتەکانی دەپارێزێت و بێ تەسلیم بوون و سازشکردن شۆرشی ۱۹ ی تەمموز ئیرادەی ئازادی خوازانە و پێکەوەژیانی گەلان لەسەربنەمای نەتەوەی دێموکراتیک و خۆ بەرێوەبەری بۆتەواوی گەل و پێکهاتە جیاوازەکان وەک تاکە پرۆژەی چارەسەری پێشخستوەو لەهەمانکاتدا بەجیهانی ئاشناکردووە و سەلماندویەتی گەلانی باکوری سوریا بەکورد وعەرە ب و تەواوی دین ونەتەوە و پێکهاتەکانیەوە دەتوانن خۆیان لەسەربنەماو پێوەرەکانی ئازادی و دیموکراتی و ژیانێکی ئازاد بەرێوەبەرن و شکست بە پڕۆژە ی داگیرکاریانەی هێزە شۆڤێنی و تیرۆریستیەکان بهێنن.

پیرۆزو سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ی تەموز لەتەوای شەهیدان، لەگەلی خۆراگری کوردستان و گەلانی باکوری سوریا.

ک-ش