تەکین: پێویستە کۆمەڵگە لە بەرانبەرهێرش، نۆکەر و خائینان هوشیاربێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە (بۆزان تەکین)، هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری هەڵسەنگاند و وتی: "پێویستە کۆمەڵگە سیخوڕەکان لەناو خۆیدا نەحەوێنێتەوە".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە (بۆزان تەکین)، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کوردستان و ئەو تۆڕە سیخوڕییەی لە کوردستان هەیە، بە تایبەت لە باشوری کوردستان، هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد. تەکین وتی: "با کەس نەڵێت ئەوە ئێمە مام زەکی و هەڤاڵ هەڵمەتمان شەهید کرد، ئەو کێشە کۆتایی دێ. بە پێچەوانەوە بەهێزتر بەردەوام دەبێت".

لۆزان بکوژی کوردە

تەکین لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو تایبەتمەندییانە و وتی: "دەزانرێت کە داگیرکاریی تورک لەسەر نەهێشتنی کورد، لەسەر لەناوبردنی کوردستان دروست بوو. پەیمانی لۆزان، پەیمانێکە کوردستانی پێ پارچەپارچە کرا. کوردیش وەکو نەبوو سەیر کرا. بە یەک وشەش باسی کورد و کوردستانی تێدا نییە. پەیمانێکی لەو شێوەیەیە. کورد ئێستا گەلبوونی خۆی سەلماندووە، دەژیت، مێژوویەکی هەزاران ساڵەی هەیە. ئەو خاکەی کە بە چاودێری ئەو گەلە دەژی، تـۆ بە نەبوو بیژمێری، تۆ نەڵێی ئێمە ئەو گەلەمان بە نەبوو حسابکرد. وڵاتێکی وەهامان پارچە پارچە کرد، وڵاتێکی وا نییە. کەسێک دەکوژرێت یان دەمرێت. لە شوێنێکدا دەیشارنەوە و پێی دەڵێن مەزار و ئاماژەیەکی لەسەر دادەنێن، وەکو بەردێکە، بەڵام ناوێکی خۆی هەیە. فلان کەس لێرەیە. کاتێک مرۆڤ بۆ ڕۆحی ئەو دوعایەک دەکات، جارێکی دیکە ناوەکەی دەڵێت. پەیمانی لۆزان پەیمانێکی وایە کە بەڕاستی، پێی دەڵێن بکەر نادیار، ئەوانەی لێیان دراوە کێن؟ ئەوانەی کوژراون کێن؟ دیار نییە. هەر وا چوو. ئێمە دەزانین بکوژی کوردستان لۆزانە. داگیرکەری تورکیش لەسەر ئەوە خۆی بونیاد نا. پارچەی هەرە گەورەیان بۆ داگیرکەری تورک هێشتەوە. وەکو ئەوەی ئێوەش ئەو داگیرکارییە داببڕن. داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیش ئەوەی بەڕێوەبرد. مەسەلە ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک خۆی بە پاشماوەی عوسمانییەکان دەزانێت. خۆی بە میراتگری عوسمانییەکان دەزانێت و دەڵێت؛ 'ئەمە هەمووی لەژێر دەستی مندا بوو' دەڵێت 'هەتا لیبیا، هەتا جەزایر لە بن دەستی من بوو. هەتا یەمەن و سعودیە لەژێر دەستی من بوو'، ئێستاش دەڵێت 'لەدەستی من دایە' دوای ئەوەی کە شەڕی جیهانی سێیەم هاتەگۆڕێ، لە ڕۆژەڤ دایە. قۆناغی شەڕی یەکەمی کەنداویش ئەمە کەوتە ڕۆژەڤەوە، ئۆزاڵ دەیەویست باشور بگرێت، دەیەویست موسڵ و کەرکوک بگرێت. ئەوانەی باس لەوە دەکەن تەنیا فاشیستەکانی مەهەپە نین. ئەوانەی کە خۆیان بە لیبرالیش دەزانن، هەموویان بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. دەیانەوێت هەم لە ڕێگەی باشوری کوردستان و هەم لە ڕێگەی حزبەکانی باشوری کوردستان پەکەکە لاواز بکەن. هەم لەوێ خۆی لەژێر کۆنترۆڵی خۆی هێزێک بەخۆی ببەستێتەوە. سیاسەتی سەرەکی ئەوەیە. دەوڵەتی تورک لەڕووی ئابوورییەوە قەیرانەکەی ڕاست دەکاتەوە.

لەژێر ناوی ئاسایش و ئارامیدا دەوڵەمەندی کوردستان داگیر دەکەن

بە قەیرانەکان گەیاندییە دۆخێکی وا بۆ خۆی شوێنێک لەوێ بکاتەوە و کار بکات. سەرمایەیەکی خۆیان بخەوێنن و لەوێ کار بکەن. نەوت و غاز، جگە لەوەش ئێستا داگیرکاری دەوڵەتی تورک بە تایبەتی لەلای بادینان سەروەرە. لە لای سۆرانیش هەوڵدانێکی جدی هەیە. هەزاران کۆمپانیایان لەوێ هەیە و هەمووان دەیبینن. ئیتر کەس لە هەولێر پێویستی بە کوردی نییە، بە تورکیش دەتوانێت بژیت. چونکە ئابوری و کۆمپانیاکان بەدەست تاڵانکەرە تورکەکانەوەیە. دەست بەسەر سیاسەتی باشووریش دادەگرن. داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەوە تێر نابێت. بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەوە تێر نابێت و دەیەوێت ئەوە هەمووی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئامانجە بنەڕەتییەکەی ئەوەیە. ئەوە لەژێر ناوی ئاسایشدا دەکرێت، لەژێر ناوی سەقامگیریی هەرێمدا دەکرێت، ئەوە دیماگۆگییە. داگیرکەران لە ڕۆژی یەکەمیشدا نەیانوت؛ 'هەموو بچن دزی بکەن، تاڵانی بکەن.' داگیرکەران هەمیشە دەیانوت؛ 'شارستانیەت دەبەین، پێشکەوتن دەبەین.' لە ئەسکەندەرەوە بەو شێوەیە هێناویانە. دەوڵەتی تورکیش ئەو سەقامگیرییە دەباتە ئەوێ، ئارامی دەباتە ئەوێ، پێشکەوتن و شارستانی دەباتە ئەوێ، کوردستان لەژێر ناوێکی لەو شێوەیە قڕ کرا. لەژێر ئەو ناوەدا کۆمەڵکوژی بەڕێوەچوون، تاڵان بەڕێوەچوون. تاوانی مرۆیی بەڕێوەچوون، دەستدرێژی بەڕێوەچوون. دەستدرێژی بۆ سەر گەلێک، قڕکردنی گەلێک کەی بوەتە شارستانی؟. کەی بوەتە دیموکراسی؟ ئێستا ماوەیەکە دەوڵەتی تورک لەڕووی سەربازیشەوە دەیەوێت هەڵمەتێکی جدی بکات. لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە تا ئێستا دەیان بارەگای دروست کردووە. گەلی باشوری کوردستان، لەدژی ئەو داگیرکارییە سەدان هەزار ئیمزایان کۆ کردوەتەوە، ئەو داگیرکارییە قەبوڵ ناکات. گەلی باشوور بیرەوەرییەکی واشی هەیە. لە هەرێمدا هێزە هەژمونگەراکان دەیانەوێت سەروەریی خۆیان پێشبخەن. ڕۆژ بەڕۆژ دەیانەوێت گۆڕەپانێکی فراواتر بخەنە ژێر دەستی خۆیان و ئامانجەکانیان پراکتیزە بکەن. لەسەر ئەو شێوازە تورک دەیەوێت دەست بەسەر باشوور و ڕۆژئاوادا بگرێت.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە هەموو لایەنێکەوە باشوور داگیر بکات

دەیانەوێت هێڵی سەرۆکایەتی نەتەوەی دیموکراتیک بڵاو ببێتەوە. لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوی بکاتەوە و لەناو کۆمەڵگەی عەرەبیدا لەناو کۆمەڵگەی دیکە باشور و شەنگالیش کاریگەری دابنێت. ئەو کاریگەریە تا ئاستێک لەسەر کۆمەڵگەی عەرەبی لە عێراق هەیە. چەندین ڕۆشنبیر کە پشتیوانی هێڵی سەرۆکایەتی دەکەن هەن. ئێستا هەموو ئامانج ئەوەیە کە پێشی پێ بگرن. نەک تەنیا لە ڕووی ئابووری و سیاسیدا، لەڕووی کەلتووریشەوە دەوڵەتی تورک بە زنجیرە وفیلمەکانی لە تەلەفزیۆنەکانی باشورسەروەریی کەلتوری خۆی سەپاندووە. ئیتر خەڵک ئەو زنجیرانە بۆخۆیان دەکەنە نمونە و پراکتیزەی دەکەن. دەوڵەتی تورک دوو کەسایەتی کە وەکو بەربەرست لەبەردەم خۆی دەیبینین کردنیە ئامانج. لە شەنگال هەڤاڵ زەکی و لە باشوریش هەڤاڵ هەڵمەتی وەکو ئاستەنگ لەبەردەم خۆی دەبینی. هەربۆیە هێرشی کردە سەر هەردوو هەڤاڵەکە. هەڤاڵ زەکی پێشتریش لە شەنگال کاری دەکرد. لە قۆناغی ٢٠٠٠دا خەباتێکی بەڕێوەدەبرد. هەڤاڵ زەکی کۆمەڵگەی ئێزیدخانی دەناسی. ناسینی کۆمەڵگەی ئێزیدخان لەدەرەوەش هەبوو.. ئەو ئێزدییانەی چوونە ئەوروپا، چووبوونە ڕووسیا هەبوون. هەڤاڵ زەکیان دەناسی.

ئەوانەی هاوکاریی و سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن، دەبێت بزانن بە ڕێگەیەکی زۆر هەڵەدا دەڕۆن

هەڤاڵ هەڵمەتیش لەو چوارچێوەیەدا دەناسرا. شرۆڤە، قسەکانی بە سەرنجەوە گوێی لێ دەگیرا. هەربۆیە ئەو دوو هاوڕێیە بە ئامانج گیران. ئێستا دەبێت چ وانەیەکی لێ هەڵبێنجرێت. وانەی یەکەم؛ دەبێت ئەو هێزانەی کە لە ئاستی خیانەتن و لەگەڵ ئەواندا پەیوەندییان هەیە. لە نۆکەرایەتیدا بێسنوورن. دەبێت بزانن ئەو ڕێگەیە ڕێگەیەک نییە. بەتایبەت لەناو باشووردا ئەو بەشانەی کە سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن هەن. دەبێت بزانن بە ڕێگەیەکی زۆر هەڵەدا دەڕۆن. لەوانەیە هەندێک دەرفەتی داراییان دەست بکەوێت. دەبێت بزانن ئەو دەرفەتە لەسەر خوێنی شەهیدانە. دەبێت هەمووان ئەوە ببینن و بزانن کە بەوە ناتوانن پێش بە ئازادی کوردستان بگرن. دەبێت ئەو پەیامەی کە دەبێت پێش هەموو شتێک دەرسی لێ وەرگرین ئەوەیە. لە بەرەی ئێمەدا یان ئەو پەندەی ئێمە لێی وەرگرین چییە؟ بەڕاستی شەڕێکی زۆر ئاست بەرز هەیە.

ژەنەراڵی تورک دانیپێدادەنێن

شەڕی مان و نەمان بەڕێوەدەبرێت. لەڕووی ئاسایشەوە دەبێت ئێمە پەندێکی لێ وەرگرین. ئێمە سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەزانین، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست نەگیراونەتەبەر، ئەو شەهیدبوونانە ڕوویاندا. ئەزموون ئەوەیە. دەبێت ڕێوشێوینی بەهێز بگرینەبەر، چونکە ناپاک و خیانەتکار هەن، نۆکەرێتی هەیە. پێویستە ڕیسوای بکەین و بەهێز بیکەین. ڕێوشوێنی پێویست چین دەبێت بگیرێنەبەر. چونکە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک جگە لەوە ڕێگەی تری نییە. ژێردەکەوێت، خۆی هەر ژێریش دەکەوێت. ئێستا نە لە ڕۆژئاوا دەتوانێت سەربکەوێت، نە لە باشووریش دەتوانێت سەربکەوێت. ئەنجامی سیاسەتەکانی چۆن لێی هەڵدەگەڕێتەوە، ژەنەڕاڵی خانەنشین، چەند ڕۆژ لەمەوبەر خانەنشین بوو، بە ئاشکرا بە ڕۆژنامەی (جمهوریەت)ی وتووە: 'کەوتوینەتە بنەستێک، زەحمەتە لەو بنبەستە دەربچین.' لە ئاستی زۆر بەرز، بەرپرسی هێزە تایبەتەکان بوو. لەو ئاستەدا دانیپێدانا.

گەلەکەمان لەدژی خیانەت و نۆکەریی ڕانەپەڕێت، دوژمن بەهێز دەبێت

داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لێرەدا سوورە، ئەگەر ئەردۆغان و باخچەلی سوور نەبن لەسەر داگیرکاریی، نە دێرسیم دووبارە دەبێتەوە، نە کۆچگری دووبارە دەبێتەوە، نە عەفرینیش دووبارە دەبێتەوە. دەبێت داگیرکەری تورک ئەوە باش بزانێت. گەلەکەمان چ باشور، باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێویستە نەکەوێتە ژێر کاریگەری شەڕی سایکۆلۆژی، شەڕی تایبەتی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورک. بەتایبەت بۆ هەندێک کەناڵی باشوور دەبێت نەکەونە ژێر کۆنترۆلی ئەوەوە. بە قسەی خۆیان هیچ کەسێک ناتوانێت بەرانبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە. ئەوان دەیانەوێت ئەنجامێک وەرگرن و لەسەر ئەوە بژین. ئێستا خیانەت ڕەوا دەکات. دەیانەوێت هیوای بەرخۆدان لاواز بکەن. ئەوانە هەمووی بابەتی جدین. دەبێت هیچ کەسێک هاوکاری دەوڵەتی تورک نەکات. شمشێرەکانیان تیژ نەکاتەوە، چەکەکانیان بەهێز نەکات. ئەوانەی ڕاستیی بەرخۆدان نازانن با لە بەری خیانەتیشدا نەبن. ئەو دەرەنجامەی کە ئێمە لە هەردوو شەهیدبوونەکە وەریبگرین ئەوەیە. ئەگەر پشتگیریمان ناکەن، با پشتگیریی دەوڵەتی تورکیش نەکەن. دەبێت لە بەرەی خیانەت بێنە دەرەوە. ئەگەر هەتا ئەمڕۆ نەیانزانیوە، دەبێت لێرە بەدوا بزانن. شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت بەبەرچاوی هەمووانەوە جێبەجێ کرا. ئەگەر هەواڵگری لەسەر زەوی نەبوایە ئەو شەهیدبوونە ڕووی نەدەدا. لەو هێرشانەدا سێ جار لێدان هەیە. هەم هی هەڤاڵ زەکی هەم هی هەڤاڵ هەڵمەت هەبوو، ئەو هەواڵگرییانەی لەسەر زەویدا دەچن، ئەوانەی زانیاری دەدەن هەن، ئەو زانیارییانە هێزە هەرێمییەکان دەیدەن. چ لەناو دەزگای زانیاریدا بن یان لەناو دەزگای پاراستن. لە بەڵگەکانی میتدا هەن، ئەو هێزانەی کە لە باشوری کوردستان کار دەکەن هەن. هەڤاڵانی پەیوەندیدار لە لێدوانەکانیادا باسیان کرد. لەگەڵ دەزگای زانیاری لەو ئاستەدا کارکردن، تاوانی نەتەوەییە. لەگەڵ دەزگای پاراستن کارکردن لەو ئاستەدا تاوانی نەتەوەییە. ئاخۆ چ بەرژەوندییەکیان لێرەدا هەیە؟ دەبێت بڵێین ئێمە سوودمان لەو پەیوەندییە وەرگرت. من لە دەرەوەی چەند بنەماڵەیەک دەڵێم. ئەو ئەزموونەی کە لێی وەربگیرێت، لە بەرانبەر خیانەت، لە بەرانبەر نۆکەرێتی، لە بەرانبەر بەرژەوەندییە بچوکەکان، پێویستە هەڵوێستێک هەبێت. ئەوە هێزی گەلەکەمان دروست ناکات. بە پێچەوانەوە دوژمن بەهێز دەبێت. لە بەعشیقە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بارەگایان دروست کردووە.

تاکە چارەسەریی کۆنگرەی نەتەوەییە

هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات، ئەگەر پێویست بێت، ئێمە ئەوە خاڵ بەخاڵ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین. خۆی پێویست ناکات، هەموو کەسێک دەزانێت. منیش لەوەدا ماوم، گەلی باشوری کوردستان لەدژی ڕژێمی سەدام و لەدژی قڕکردنەکانی سەدام، لە ئاستێکی شکۆداردا بەرخۆدانی کرد. بۆچی لەدژی داگیرکەری تورک ئەوەندە بێدەنگن؟ سیاسەتمەدار هێندە بێدەنگن، چما داگیرکاریی سەدام خراپ بوو و داگیرکاریی تورک باشە. داگیرکاریی ئێران خراپە و داگیرکاریی تورک باشە. داگیرکەر دەیانەوێت گاڵتەمان پێ بکەن، دەیانەوێت گاڵتە بە گەلەکەمان بکەن. دەبێت هیچ کوردێک و هیچ سیاسەتمەدارێک تەنازول بۆ ئەو شتانە نەکەن. ئێمە ناڵێین خۆیان لە جیهان داببڕن، پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵ کەسدا نەبێت. پێویستە لەدژی حزبەکانی دیکە، لەدژی پارچەکانی دیکە نەبن. ئەوەی ئێمە دەڵێین ئەوەیە. بۆ ئەوەش پێویستمان بە چییە؟ یەکێتی گەلی کورد، یەکێتی گەلی کورد چارەسەرە. هەندێک کەس لەوە بێهیوا بوون. ئەوەندەی دەوترێت ئەوەندە کۆنگرە و کۆنفرانس ئەنجام نادرێت. دەبێت ئێمە ئەو پرسیارەش بکەین. ئەوە چەند سەد ساڵە ئەوە دەوترێت؛ ئەو پارچەکردنەی ئێمە زۆر شتی لە ئێمە سەندووە. لە پەیمانی قەسری شیرینەوە بگرە هەتا ئێستا چوارسەد بۆ پێنج سەد ساڵن. لە سەد ساڵی دواییدا سێ پارچەیان لێ بردین. ئەو خراپکارییانەی کران، با هیچ کەسێک چاوەڕوان نەبێت وا زوو چاک بکرێتەوە. تێکۆشان و ڕەنج پێویستە، سوربوون پێویستە. لە ئاستێکی بەرزدا دڵی کورد پێکەوە لێدەدا. لە هەرچوار پارچەی کوردستان هۆشیارییەک هەیە. لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکانەوە، لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە، تێگەیشتنێک هەیە. بەڵام وەکو پێویست نییە. بە گوێرەی ٥٠ ساڵ ئەوە ئاستێی بەرزە. کاتێک گەنجێکی باکور دەچێتە شاهۆ شەهید دەبێت، کاتێک گەنجێکی کرماشان دەچێتە دێرسیم شەهید دەبێت، کاتێک گەنجێکی دیلۆکی دەچێت لە کەرکوک شەهید دەبێت، ئەوە پێشکەوتنێکی زۆر گەورەیە. دەبێ هۆشیاربوونەوە بچێتە ناو کۆمەڵگەوە. دەبێت یەک ئیرادە دروست ببێت، بێگومان ئەمڕۆ ٥٠ ملیۆن کورد هەیە. بێگومان چینی جۆراوجۆر هەن. باوەڕ هەن، کەلتور هەن، بێگومان کێشەی ئەوانیش جیاواز نییە. بۆ چارەسەری و بۆ حزبە جیاوازەکانیش ئێمە دژی ئەوان نین. ئەو جودا بوونەی کوردستان زۆر ڕێکخستن و حزبی تێدا هەبن باس بکرێت شتێکی بێ مانا نییە، واتایەکی خۆی هەیە. هەبوونیان و ئاسایشان بە چی مومکینە؟ بە هێلی سەرۆک ئاپۆ و نەتەوەی دیموکراتیک مومکینە. ئەوە بە زانستی و سووربوون پێشدەکەوێت. لەو هێڵەدا قوربانی زۆرمان داوە، هێشتاش قوربانی دەیدەین، ئەوانەی بە ڕێگەی هەڤاڵ زەکی و هەڤاڵ هەڵمەتدا چوون، ئێمەش لەسەر هەمان هێڵین. با کەس نەڵێت ئەوە مام زەکی و هەڤاڵ هەڵمەتمان شەهید کرد، ئەو کێشەیە کۆتایی دێت. بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و گەلەکەمان دەکەم، چونکە ئێمە لە هێڵی ئەواندا سەرکەوتن دەبینین".

ک-ش