تەکەپە و پارتی شۆڕشگێر لەدژی شەڕ بانگەوازیان کرد

تەکەپە و پارتی شۆڕشگێڕ لەدژی داگیرکردنی ڕۆژئاوا بانگەوازیان بۆ ڕەنجدەران و دژە فاشیزمەکانی ئاکەپە-مەهەپە کرد کە بڕژێنە ناو شەقامەکان.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی شۆڕشگێڕ و کۆمیتەی ناوەندی لینینیست (تەکەپە - TKEP) لەبارەی هەڕەشەکانی داگیرکردنی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

تەکەپە بە ڕەنجدەرانی وت، ئەو شەڕەی دەیانەوێت دەستیپێبکەن شەڕی ئێوە نییە و ڕایگەیاند، "لەدژی شەڕ و داگیرکاریی برژێنە سەر شەقامەکان."

پارتی شۆڕشگێر ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو دەسەڵاتانەی داوای داگیرکاریی دەکەن، هیچ کات بیر لە بەرژەوەندییەکانی ئێمە ناکەنەوە. بەرژەوەندییەکانمان هاوبەش نین. کێ بێت جیاوازی نییە، ئەوانەی لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بن، دەبێت لەدژی داگیرکاریی بوەستنەوە".