جارێكی تر داواكاریی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكرایه‌وه‌

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام دیسان داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌. بنەماڵەکانیش داوای دیداریان کرد.

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ موزڵووم دێنچ‌، ڕازیە ئوزتورک، سەبری کوکلو و جەنگیزچیچەک به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، دوێنێ داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه‌ به‌ بیانووی جیاواز ڕێ به‌ پارێزه‌رانی ئۆجالان نادرێت سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به‌ ئۆجالان بكه‌وێت.

بنەماڵەى ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ٣ زیندانیى تر لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان و زیندانییەکانى تر بکەوێت، سەردانى داواکارى گشتی بورسایان کرد.

فاتما ئۆجالان ومحەمد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوى بنەماڵى ئۆجالان بۆ ئەوەى سەردانى ئیمراڵی بکەن لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

بۆ جاریکی تر محەمد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوى بنەماڵى ئۆجالان بۆ ئەوەى سەردانى ئیمراڵی بکەن لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاکتاش خوشکی ڤەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پاریزەرەکانیانەوە داواى بینیى براکانیان کرد لە زیندانى ئیمراڵی.

ک-ش