جارێكی دیكه‌ داواكاریی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكرایه‌وه‌

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام دیسان داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ ڕێزان ساریجه‌، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل و عه‌بدولمه‌جید یڵدرم به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ئه‌مڕۆ بۆ جاری ٧٨٢هه‌م داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌. 

له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه‌ به‌ بیانووی جیاواز ڕێ به‌ پارێزه‌رانی ئۆجالان نادرێت سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به‌ ئۆجالان بكه‌وێت.

s.m