جارێكی دیكه‌ ڕێگه‌ به‌ پارێزه‌ران نه‌درا چاویان به‌ ئۆجالان بكه‌وێت

پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌وێت، بۆ جاری ٧٨٩هه‌م داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

ئیبراهیم بیلمه‌ز، جه‌نگیز یوره‌كلی، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان،  به‌مه‌به‌ستی دیداری ئۆجالان بۆ جاری ٧٨٩هه‌م داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری له‌ چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌كرێت.

s.m