جۆلڤیل: ٩٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژرن، ئۆپەراسیۆنەکان ڕاگرن

ڕۆبێرت جۆلڤین وتەبێژی کۆمیسەری مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری لەسەر خەڵکی مەدەنی دادەنێت و وتی، "لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە ٩٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون."

ڕۆبێرت جۆلڤین وتەبێژی کۆمیسەری مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

جۆلڤین ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٠٠ هەزار کەسی مەدەنی لەناو ریسکێکی گەورەدان و وتی، "خەڵکی مەدەنی باجی شەڕەکە دەدەن. بەهۆی ئۆپەراسۆنی ٩ی تشرینی یەکەم تا ٥ی تشرینی دووەم زیاتر لە ٩٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون."

جۆلڤین ڕاشێگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بە ناچاری خاکەکەیان بەجێهێشتووە و کۆچبەر بوون و ئەوانەی بۆ ناوچەکانیان دەگەڕێنەوە، بە شێوەیەکی کەیفی دەستگیردەکرێن و دەڕفێنرێن."

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و بیناسازی دەبنە ئامانجی هێرشەکان و داوای کرد ئۆپەراسیۆنی سەربازی کۆتایی پێبهێنرێت و ڕێز لە یاسایی نێودەوڵەتی بگیرێت.

ف.ق