جەمال شەریک: دەبێت درێژەپێدەری ڕێبازی بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمووزبین

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، جەمال شەریک بەبۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/ ٢٣ی پووشپەڕ قسەیکرد و وتی: "ئێستا ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە کە ئێمە ئەمڕۆش درێژەپێدەری ڕێبازی ١٤ی تەمووز بین."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە - PKK) جەمال شەریک لەبارەی ٣٨ەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورە قسەی کرد.

لە ساڵیادی بەرخۆدانەکەدا، شەریک یادی بەرخۆدێرانی ڕۆژووی مردنی کردەوە و وتی: "لە کەسایەتی کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەلماز، عەلی چیچەک، ڕێز لە هەموو شەهیدانی شۆڕش دەگرم. هەروەها لەم ڕۆژەشدا سڵاو بۆ ڕۆحی هەڤاڵ دیار غەریب  و هەڤاڵان (شاهین دیجلە و دەڤران) دەنێرم کە لە ٥ی تەمووزی ٢٠١٩/١٤ی پووشپەڕ لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەوە شەهید کران. دەبێت مرۆڤ ئەو هەلومەرجانەی ئێستا و ١٤ی تەموز و ڕۆژووی مردن جیاواز نەبینێت. 

هێلی جیاوازیش هەن، بەڵام هێڵی وەک یەکیش هەیە. ئەو شتانەی ئەمڕۆ لە کوردستان ڕوودەدەن، ئەوانەی لە تورکیا ڕوودەدەن، دۆخی تازەکردنەوەی کودەتای سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلولە. بۆیە ئەگەر مرۆڤ هەلومەرجەکانی ١٤ی تەمووز و ڕووداوەکانی ئێستا ڕوودەدەن بە جیاواز ببینێت، ئەوە ڕاستیی ناڵێت. دەبێت هێڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بە دڵنیاییەوە ببینرێن و بەگوێرەی ئەوە دەبێت مرۆڤ لێی بڕوانێت و هەڵیسەنگێنێت.

لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەوە هەیە؛ کاتێک کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠/ ٢١ی خەرمانان بەڕێوەچوو، ئامانجەکەی چەوساندنەوەی بزووتنەوە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، سۆسیالیست بوو. سەرکوتکردنی بزووتنەوە ئازادیی و دیموکراسییەکەمان لە کوردستان لەسەرووی هەموویانەوە بوو. بە لەناوبردنی پەکەکە کە لە کوردستان پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بوو، کودەتاکارانی سەربازی ١٢ی ئەیلول ئامانجەکەیان دەپێکا.

بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز هەڵمەتی ١٥ ئابی داهێنا

شەریک لەدژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی پەکەکە و وتی: "ئەوەی لە ١٢ی تەمموز لە زیندان لە ڕۆژووی مردنی گەورە ڕوویدا، تەنها بەرخۆدانێک نەبوو لەبەرانبەر هێرشەکانی دژە مرۆڤایەتی، هێرشە دڕندەییەکان، هەروەها بووە واتای نوێنەرایەتیکردنی بزووتنەوەی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان. لەو لایەنەوە دەبێت مرۆڤ لەسەر بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بوەستێت. خۆی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز ئەوە بوو کە ناسنامەی سیاسی، هەبوون بپارێزرێت. لەسەر ئەو بنەمایە چالاکییەکی بەو شێوەیە گەورە بەڕێوەچوو. کاتێک چالاکییەکی لەو شێوەیە ئەنجام درا، شەهیدبوونیش لەبەرچاو گیرا و دەستیپێکرد.

ئەو ڕاستییەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز نەک تەنیا لە لایەن ئەو کەسانەی کە بەرخۆدانەکەیان بەڕێوەبرد، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسانەی کە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولیشیان جێبەجێ کردن دەزانرا. لەبەرئەوەش، ویستیان بە دڵنیاییەوە ئەنجامێک بەدەست بهێننن. لەو لایەنەوەش چالاکییەکی بەبڕیار بوو. هەربۆیە ١٤ی تەمموز باسی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ئیرادە بوو. لەلایەک بەرخۆدێریی پەکەکە و لە لایەکەی دیکەش بزووتنەوەی کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلول کە ئەو بەرخۆدانەی سەرکوت دەکرد. هەردووکیان کەوتنە بەرانبەر یەکتر.

ئیرادەی دوژمن شکا و ناچار بوو کە لەگەڵ بەرخۆدێرەکان ڕێکبکەوێت. ئەوەش بەو مانایە بوو کە هێڵی بەرخۆدانی پەکەکە، ئیرادەکەی بەسەر دوژمنەوە قەبوڵ دەکرێت. دواتر بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز وەکو بانگەوازێک قەبوڵ کرا. لە چیا بوونە گەریلا، ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بووە دەرەنجامی ئاشکرای ئەو بانگەوازە و بەو شێوەیە چووە ناو مێژوو.

بە پلانی بەچۆکدادان ویستیان پەکەکە لەناو ببەن، گەلی کورد سەرکوت بکەن

شەریک وتی، دوژمن دەیەوێت پەکەکە لەناوببات و بیسڕێتەوە و بەردەوام بوو: "بە سڕینەوەی پەکەکە، بە لەناوبردنیشی دەگاتە ئامانجەکەی، هەربۆیە هێرشێکی وەها قورس دەکات. پلانی بەچۆکدادان کە لە نیسانی ٢٠١٥ەوە داڕژراوە، وتنەوەی ئاشکرایە. بە پلانی بەچۆکدادان ویستیان پەکەکە لەناو ببرێت، گەلی کورد سەرکوت بکرێت. بۆیە قۆناغێکی زۆر سەختی کۆمەڵکوژیی بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێنراوە. ئەو پلانەی بەچۆکدادان بە گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هاتە ڕۆژەڤەوە.

ئەوە هەنگاوی سەرەتا بوو. بەوەی کە داوا دەکرا بەڕیوەبچێت زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو. ویستیان پەیوەندییەکانی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، پەیوەندی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگەی کورد بپچڕێنن. وەکو ئەوە بوو دەیانەویست سەر لە جەستە جیا بکەنەوە، جێبەجێشیان کرد. دواتر ئەنجامی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران/١٧ی جۆزەردان قەبوڵ نەکرد کە بە ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردستان دەژمێردرا. ڕەفتارەکە بەو شێوەیە بوو کە دەیانەویست ئەو دەستکەوتانەی کۆمەڵگەی کوردستان کە بە تێکۆشان بەدەستی هێنابوو، لەناوی ببەن.

لە لایەکەوە دەیانەویست کە پەیوەندی نێوان پەکەکە و ڕێبەرایەتی بپچڕێنن، لە لایەکی دیکەشەوە بەو شێوەیە کۆمەڵگە بێ ئیرادە بکەن، ئەوەیان کردبووە ئامانج. دواتریش، لە جزیرە، نسێبین، گەڤەر، فارقین، کەربۆڕان، سلۆپی، گمگم و بایەزید کە مرۆڤ دەتوانێت وەکو ناوچەی بەرخۆدانی کوردستان ناویان بهێنێت، هێرشی قورسیان کرایە سەر، کۆمەڵکوژیی گەورە کران. بەو کۆمەڵکوژییانە ویستیان هەرێمەکانی بەرخۆدان بێدەنگ بکەن."

ئەو شتانەی کە دەشکرێن، بەردەوامیی پلانی چۆکدادانە

شەریک لە درێژەدا وتی، ماوەیەک لەمەوبەر کە پلانی (شەرق ئیسلاحات)یان داڕشت، لە کوردستان هەندێک ناوچە و جێگەی ستراتیژی وەکو ستراتیک دیار کرابوون و وتی: "وەکچۆن بەرنامەیان دانابوو کە پارچە پارچەیان بکەن، هەمان شتیان ئەو کاتەش کرد کە دەستیان بە پلانی بەچۆکدادان کردبوو. بەڵام سەرەتا گەنج و ژن، ئەو بەرخۆدانەی کە نیشان دان و ئەو گورزانەی لە کاتی ئەو بەرخۆدانەدا لە بزووتنەوەی تایبەتی دوژمن وەشێنرا، نەیانهێشت کە ئەو ئامانجەیان جێبەجێ ببێت. لە هەرێمەکانی بەرخۆدان کۆمەڵکوژیی گەورە کران. بەخۆدان قۆناغی پاشەکشەی تێدا نەبوو، بەرخۆدان لەناونەبرا.

رێبەرایەتی لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ڕەها بەرخۆدانی کرد. بەرخۆدان گەیشتە بەرزترین ئاست. تێکۆشانی گەریلا بەردەوام بوو. دواتر هەوڵی دا کە بەربڵاوتری بکات. لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکاندا ئەو بۆشاییانەی کە دروست بوون هەوڵ درا زوو پڕ بکرێتەوە. هەڵبەتە بەوەش سنووردار نەمایەوە. کوردستانی ڕۆژئاوا و باکوور ببوونە یەک، مومکین نەبوو کە لەیەکتر دابڕ بکرێن. کاتێک تورک لە باکور ئەو کۆمەڵکوژییەی دەکرد، هاوکات خۆی ئامادە دەکرد کە شۆڕشی ڕۆژئاواش بخنکێنێت.

دواتر داگیرکردنی عەفرین بووە بەڵگەی ڕوونی ئەو قسەیە. داگیرکردنی عەفرین لەدژی چی کرا؟ لە کۆبانێ داعش تێکشکێنرابوو. لە باکور بەرخۆدانی گەل گەیشتبووە ئاستێکی بەرز و لە ئیرادەی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیراندا بەڕوونی نیشانی دابوو. لەبەرئەوەش، بە بێکاریگەرکردنی باکور، لە ڕۆژئاوا بە تێکچوونی داعش ئەو بۆشاییەی دروست کردبوو کە داگیرکاریی پڕی بکاتەوە، ئامادەکاریی ئەوەی کردبوو. ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا زیاتریش دەکرێن. لەسەر ناوچە سنوورییەکان تورکیا ئامادەکاریی کردووە. دەیانەوێت هێزە داگیرکارییەکانی ڕۆژئاوا بەهێز بکەن.

دیسان دەیانەویست لە باشووری کوردستان، لە زاپ، خواکورک هێرشە داگیرکارییەکانیان بەرفراونتر بکەن. دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەستەنبۆڵ لە ٢٣ی حوزیران/٢ی پووشپەر قورسترین هێرشی ئەم ساڵانەی دوایی بەڕێوەبرد. ٢٤ سعات هێرشی ئاسمانییان خستە ڕۆژەڤەوە. بەبێ ناوبڕ بە تانک، هاوەن و مووشەک ناوچە سنوورییەکانیان بۆردومان کرد. خەڵکی سڤیل کۆمەڵکوژ دەکەن. بەبێ ناوبڕ چیاکان بۆردومان دەکەن. باخ، باخچە، چیاکان دەسووتێنن. ئەوانە بەبێ ناوبڕ بەردەوامن."

 

بە سەرکەوتنی ئەنجامی بەرخۆدان چالاکی مانگرتن چووە مێژووەوە

شەریک وتی، دوای ئەوەی کە دەسەڵاتی ئاکەپە لە هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ تێکشکا، هێرشەکانی خۆی قورستر کرد و بەردەوام بوو: "هەر کە قۆناغی زیندانەکان و بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن لە زیندانەکان بە سەرفرازییەکی گەورە کۆتایی هات. ٢٦ی ئایار/٥ی جۆزەردان بە سەرکەوتنی دەرەنجامی مانگرتنی بێسنوور چووە مێژووەوە. ئێمە ناتوانین بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بە جیا هەڵسەنگێنین. دۆخی ئاشکرای بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز بوو.

ڕۆژووی مردنی گەورە ١٤ی تەمموز لە زیندانەکانی ئامەد بەڕێوەچووبوو. لە چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨/١٦ی گەڵاڕێزان بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد، تەنیا لە سنووری زیندانەکاندا نەمایەوە. بووە جێبەجێکردنی ڕوونی هەڵمەتی 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم لەناو دەبەین، کوردستان ئازاد دەکەین'. وەکچۆن لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز دوژمن پاشەکشەی کرد، لە بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنی بێسنووریش کە لە ٢٦ی ئایار/٥ی جۆزەردان کۆتایی هات، دیسان دوژمن پاشەکشەی کرد. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا کە دەچینە ساڵوەگەڕێکی نوێی ١٤ی تەمموز، بەو مانایە دێت کە زیندانییەکانی پەکەکە، پاژک، کۆمەڵگەی کوردستان وەڵامێکیان دایەوە."

ئەو هەلومەرجانە نەمان ڕژێمی شەڕی تایبەت بتوانێت زیاتر بەپێوە بمێنێتەوە

شەریک لە کۆتاییدا وتی، پلانی بەچۆکدادان هیچ ئەنجامێکی نەبوو و بەردەوام بوو: "بەبێ بەرخۆدان نە مرۆڤ دەتوانێت سەربکەوێت، نە مرۆڤ دەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێزێت و نە مرۆڤ دەشتوانێت هێرشی قڕکەری داگیرکەر پووچەڵ بکاتەوە. ئەنجامی لەو شێویە بەهێز دەرکەوتن. تەنیا ئەوە نین. بووە هۆی ئەوەی کە پەیمانی شەڕی تایبەت تێکبچێت کە لەناو خۆیدا دروست کردووە. پارچەپارچەبوونی پەیمانی نەتەوەیی بەو واتایە دێت کە ڕژێمی شەڕی تایبەت ناتوانێت لەوە زیاتر خۆی لەسەر پێیان بهێڵێتەوە. بەهۆی ئەوەی کە ڕژێمی شەڕی تایبەت، لەسەر ڕێککەوتنی لەو شێوەیە دەیتوانی لە هەبوونی خۆی بەردەوام بێت. بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنی بەردەوام ئەنجامێکی لەو شێوەیەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.

ئێستا ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە کە مرۆڤ خاوەنداریی لە بەرخۆدانی بێهاوتای بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمموز بکات کە بوەتە مێژوو و لەسەر ئەو ڕیبازە بەردەوام بێت. ئێستاش ئەنجامی چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە لە ٢٦ی ئایار/٥ی جۆزەردان کۆتایی هات، دەبێت ببێتە هۆی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی و دیموکراسی، هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوەی ببەین، ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی لەو شێوەیەمان هەیە.

بەو بۆنەیەوە، لە کاتێکدا کە ٣٧ەمین ساڵی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەممووز تێپەڕ دەکەین و پێ دەنێینە ساڵی ٣٨ەمین، سڵاو بۆ شەهیدە مەزنەکانمان 'کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەلماز، عەلی چیچەک' دەنێرین کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئێمەیان سەرخست، بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. هەروەها بەڕێزەوە سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدێرانی چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە لە ٧ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد و لە ٢٦ی ئایاردا کۆتایی هات. سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو ٩ هاوڕێیەی کە لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون. دەمەوێت جارێکی دیکە ڕایبگەیەنم کە بیرەوەرییەکانیان لە تێکۆشانماندا هەمیشە زیندووە."

ک-ش