جەژنى ژیانەوە لە هامبورگ پیرۆزکرا

ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا پیرۆزکرا.

پیرۆزباییەکە بە بەشداریى زیاتر لە هەزار کەس بەڕێوەچوو. لە دواى خولەکێک رێزگرتن لە یادی شەهیدان، سیاسەتمەداری کورد کەمال ئاکتاش وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند "بۆ ئەوەى مرۆڤ لە پەکەکە تێبگات، دەبێت مرۆڤ بە باشی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ تێبگات. ئەوەى گەلی کوردی گەیاندە ئەم ئاستە، ئیرادەى بەهێز و فەلسەفەى ئۆجالان بوو".

ئاکتاش راشیگەیاند "ئێمە لە هەر کوێیەک بین، دەبیت تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی درێژە پێبدەین. بۆیە پێویستە هەموو کات باشتر و زیاتر کۆببینەوە و خۆبەرێکخستنکردن و یەکێتیى خۆمان بەهێزتر بکەین".

ئاکتاش لە وتەکانیدا سەرنجی خستە سەر مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن و داوایکرد هەموان پشتیوانى لە لەیلا گیوڤەن و چالاکییەکەى بکەن.

دواى ئەوە پەیامی جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە بە سینەفزیۆن بۆ ئامادەبوان پەخشکرا.

لە کۆتایدا چەتین ئۆرانەر، تیپی مۆسیقا و هونەریى هیڤرۆن، بنەڤش رۆژ، بانگین ئاگری، تونجەر – ئۆزگیور چوونە سەر تەختەى یادەکردنەکەوە و چەندین گۆرانى سرودیان پێشکەشکرد و تیپەکانی گۆڤەندی سیمارا و گۆڤەندی سیپان ئاماراش هونەری خۆیان پێشکەش کرد و پیرۆزباییەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایى پێهات.

ر.م