جەژنى ژیانەوە لە کاسل پیرۆز کرا

بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنى پەکەکەوە لە شاری کاسل لە ئەڵمانیا شەوە ئاهەنگێکى پیرۆزبایى بەڕێوەچوو.

شەوە ئاهەنگەکەى پیرۆزکردنى ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە بە بەشداریى کوردستانیان لە کاسل و دەورووبەرییەوە بە خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن لە شەهیدانى بزووتنەوەى ئازادی دەستیپێکرد.

 

ئەحمەد ئاکتاش سیاسەتمەداری کورد شیکاریی بۆ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کرد و سەرنجی خستە سەر مێژووی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەى پەکەکە و وتی "هەر وەک سەرۆک ئاپۆ دەڵێت، ئێمە بە گەنجێتى دەستمان پێکرد و بە گەنجێتیش سەردەکەوین".

لە ئاهەنگەکەدا لەبارەى مێژووی پەکەکەوە سینەفزیۆنێک نمایشکرا و دوای ئەوەش نوێنەری پەیەدە وتەیەکى پێشکەشکرد.

لە کۆتایشدا زۆزان زودەم، تیپی گۆڤەندی منداڵان، هونەرمەند ئولاش کاناشین، رۆتیندا و تیپی مۆسیقای هەرێمەکە چوونە سەر تەختەى ئاهەنگى پیرۆزباییەکە و چەندین گۆرانی و ئاهەنگ و سرود و کاری هونەرییان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

ر.م