جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا

سڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی مارسیلیا و بۆردەئاخی فەڕەنسا و شاری لاڤریۆی یونان پیرۆزکرا.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکوانانی تەڤگەری گەنجان شۆرشگێر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

کوردستانی و دۆستەکانیان بە مەشغەڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا هەروەها هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا. چالاکوانان لە کۆڵانی جولیتی ئاڵایەکی گەورەی پەکەکەیان هەڵواسی.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا لە گۆرەپانی ڤیوخ پۆرت میتینگێک سازکرا و بە فیشەکی هەوایی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

بۆردەئاخ

لە شاری بۆردەئاخی فەڕەنساش ، گەنجان بە ڕێپێوانێک و هەڵگیرساندنی مەشغەڵ جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا سرودی "چەرخی شۆڕش " وترایەوە و بە دەقەیەک رێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆرش و دروشمی شەهید نامرن، کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا.

لاڤریۆ

لە شاری لاڤریوی یونان بە بۆنەر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵ ڕێکخرا.

بە سەدان کەس بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لەگەڵ پۆستەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.

ف.ق