ئه‌مڕۆ ٢٢ی مارسی ٢٠١٨\٢ی ئادار، وته‌بێژی فه‌رمیی وەزارەتی دەره‌وەی عێراق ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا دەکات بۆ سەر سنووری عێراق و خاکی ھەرێمی کوردستان.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: «وەزارەتی دەره‌وەی حکوومەتی عێراق، ئیدانەی ھێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی عێراق، کە دواھەمین جار ھێرشەکانی ئەو سوپایە بۆ سەر چەند گوندێکی ناوچەی سۆران بووه له سنووری پارێزگه‌ی ھەولێر، کە بووه‌ته ھۆی شەھیدبوونی چەند ھاوڵاتییه‌کی سیڤیل. بەئامانجگرتن و دەستدرێژیکردنە سەر ڕۆڵەکانمان لە کوردستان، خزمەت بە پەیوەندیەکانی ھەردوو وەڵات ناکات.»
شه‌وی ڕابردوو جارێكی دیكه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییان كرد له سنووری هه‌رێمی كوردستان. به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ٤ هاوڵاتیی ده‌ڤه‌ره‌كه شه‌هید بوون.
s.m