حکومەتی عێراق دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدات

مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەلایەنی پەیوەندیداری ڕاگەیاندووە، کە ئامادەکاری بکەن بۆ سەرژمێری گشتی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ستافی لایەنی بەرپرسیار ئاگادار دەکاتەوە، کە پێش وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیک ببێتەوە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەکەی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئامار و دانیشتوان کۆبووەتەوە و چاوی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو پرۆسەیە کەوتووە.

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا هاوکارییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامار و تاوتوێکرا و باسی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ سەرژمێریی گشتی.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەنجامدانی ئاماری تەواوی دانیشتوان و سەرژمێریی ورد بەڵگەی سەرکەوتنی پڕۆسەیەکی پاکی هەڵبژاردنەکانە بۆ وڵات.

ژ.ت