چالاکییەکانى مانگرتن بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاسایش، تەندروستی و ئازادیى ئۆجالان رۆژ لە دوای بەرفراوانتر دەبن.
چالاکیی مانگرتنى بێسنووری لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە لە ٧٤هەمین رۆژدایە. لە شاری هەولێری باشووری مانگرتنى بێسنووری ناسر یاگز نوێنەری هەدەپە لە ٦١هەمین رۆژدایە.
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنساش ١٤ رۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و چالاکیى ئیمام شیش لە شاری گالێر نیوپۆرت بەردەوامە.
دوێنێ لە شای تۆرۆنتۆی کانادا، هاووڵاتیى کوردستانى یوسف ئیبا دەستی بە مانگرتنى بێسنوور کرد.
پێرێ شەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شاری لاهای (دێنهاخ)ی هۆڵەندا حوسێن یڵدز دەستى بە مانگرتنى بێسنوور کردبوو. ئەمڕۆش کوردستتانی حەسبی چاکجی لە مانگرتنەکەى لاهای (دێنهاخ)دا دەستی بە مانگرتنى بێسنوور کرد.
هەروەها لە زیندانەکانى باکووری کوردستان و تورکیاشدا نزیکەى ٣٠٠ زیندانیى سیاسیى دۆزی پەکەکە و پاژک لە مانگرتنى بێسنووردان.
ر.م