دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئاكه‌په كۆتایی به «پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری» هێنا، له‌نێوان ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ و ٢١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦دا ١٣ سه‌رباز و پۆلیسی توركیا له لایه‌ن گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له كاتی دانانی خاڵی كۆنتڕۆڵی ڕێگه‌كان ده‌ستگیر كران.
نامه‌كانی سه‌رباز و پۆلیسه‌كان كه بۆ كه‌سوكاریان ناردووه، گه‌یشتنه ناوه‌ندی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) له ئه‌نقه‌ره. به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌كه كه‌سوكاری دیله‌كانیان ئاگاداركردبوویه‌وه كه بچن نامه‌كان وه‌ربگرن. خانه‌واده‌ی دیله‌كان ئه‌مڕۆ نامه‌كانیان وه‌رگرت و له باره‌گه‌ی ئیهاد لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
هاوسه‌رۆكی گشتیی ئیهاد ئۆزتورك توركدۆغان ڕایگه‌یاند، ١٣ كه‌س ده‌ستگیركراون و ماوه‌ی ٤ ساڵه ناتوانن كه‌سوكاری خۆیان ببینن. ڕای گشتیی توركیا له‌م باره‌یه‌وه بێده‌نگه.
هاوكات كه‌سوكاری ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسه دیلانه لێدوانیان دا و ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له ئاست بێده‌نگیی ده‌وڵه‌ت و ڕای گشتی. خانه‌واده‌كان ڕایانگه‌یاند، ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی هه‌ده‌په، جه‌هه‌په و ئاكه‌په ده‌كه‌ن.
هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی سه‌رباز و پۆلیسه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه كۆبووینه‌وه. سه‌رۆك و جێگری فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا ساروخان ئۆلووچ و فاتمه كورتووولان له لایه‌ن ئێمه‌وه ڕاسپێردراون كه له په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه. بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه ئێمه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.»
s.m